• KURD-TAFSIR-REBAR
[ قُلْ مَنْ كَانَ فِي الضَّلَالَةِ ] ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - پێیان بڵێ: هه‌ر كه‌سێك له گومڕاییدا بێت [ فَلْيَمْدُدْ لَهُ الرَّحْمَنُ مَدًّا ] ئه‌وا خوای گه‌وره بۆی درێژ ئه‌كاته‌وه له گومڕایی خۆی بمێنێته‌وه [ حَتَّى إِذَا رَأَوْا مَا يُوعَدُونَ ] به‌ڵام تا كاتێك ئه‌زانن ئه‌وه‌ی كه هه‌ڕه‌شه‌یان لێكراوه له ڕۆژی قیامه‌ت به‌چاوی خۆیان ئه‌یبینن [ إِمَّا الْعَذَابَ ] یان ئه‌وه‌تا سزایه له دونیا خوای گه‌وره سزایان ئه‌دات یان سزای قیامه‌ت [ وَإِمَّا السَّاعَةَ ] یان له‌ناكاو قیامه‌ت دێت [ فَسَيَعْلَمُونَ مَنْ هُوَ شَرٌّ مَكَانًا ] له‌و كاته‌دا له ڕۆژی قیامه‌ت ئه‌زانن كێ پله‌و پایه‌ی خراپتره [ وَأَضْعَفُ جُنْدًا (٧٥) ] وه كێ سه‌ربازانی لاوازتره كه له دونیا ئه‌وان شانازیان به‌و شتانه ئه‌كرد به‌سه‌ر ئیمانداران.