Maryam • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ أَفَرَءَيْتَ ٱلَّذِى كَفَرَ بِـَٔايَٰتِنَا وَقَالَ لَأُوتَيَنَّ مَالًۭا وَوَلَدًا ﴾
“And hast thou ever considered [the kind of man] who is bent on denying the truth of Our messages and says, "I will surely be given wealth and children"?”
{گومانی بێ بنەمای كافران} [ أَفَرَأَيْتَ الَّذِي كَفَرَ بِآيَاتِنَا وَقَالَ لَأُوتَيَنَّ مَالًا وَوَلَدًا (٧٧) ] (خه‌ببابی كوڕی ئه‌ڕه‌ت) قه‌رزی له‌سه‌ر (عاصی كوڕی وائیل) بوو كه چوو قه‌رزه‌كه‌ی نه‌دایه‌وه وتی: تا كوفر به محمد - صلى الله عليه وسلم - نه‌كه‌ی ناتده‌مه‌وه، ئه‌میش وتی: سوێند به خواى گه‌وره كوفری پێ ناكه‌م تا نه‌مریت و زیندوو نه‌بیته‌وه، ئه‌ویش وتی: ئه‌گه‌ر بمرم و زیندوو ببمه‌وه ئه‌وه ماڵ و منداڵم یه‌كجار زۆره‌و له‌گه‌ڵمدا دێت و فریام ئه‌كه‌وێ و له‌وێ ده‌تده‌مه‌وه، خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند: ئایا هه‌واڵم پێ ناده‌ی ده‌رباره‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی كه كوفری كرد به ئایه‌ته‌كانی ئێمه وه وتی: ئه‌گه‌ر له قیامه‌تدا زیندوو بوونه‌وه هه‌بێ ئه‌وا من ماڵ و منداڵم زۆره‌و له‌وێ فریام ئه‌كه‌وێ.