Al-Baqara • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَدَّ كَثِيرٌۭ مِّنْ أَهْلِ ٱلْكِتَٰبِ لَوْ يَرُدُّونَكُم مِّنۢ بَعْدِ إِيمَٰنِكُمْ كُفَّارًا حَسَدًۭا مِّنْ عِندِ أَنفُسِهِم مِّنۢ بَعْدِ مَا تَبَيَّنَ لَهُمُ ٱلْحَقُّ ۖ فَٱعْفُوا۟ وَٱصْفَحُوا۟ حَتَّىٰ يَأْتِىَ ٱللَّهُ بِأَمْرِهِۦٓ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ قَدِيرٌۭ ﴾
“Out of their selfish envy, many among the followers of earlier revelation would like to bring you back to denying the truth after you have attained to faith - [even] after the truth has become clear unto them. None the less, forgive and forbear, until God shall make manifest His will: behold, God has the power to will anything.”
[ وَدَّ كَثِيرٌ مِنْ أَهْلِ الْكِتَابِ لَوْ يَرُدُّونَكُمْ مِنْ بَعْدِ إِيمَانِكُمْ كُفَّارًا ] زۆرێك له ئه‌هلی كتاب له جووله‌كه‌و گاور له دوای ئه‌وه‌ی كه ئێوه ئیمانتان هێناوه ئه‌یانه‌وێت پاشگه‌زتان بكه‌نه‌وه‌و هه‌ڵتانگه‌ڕێننه‌وه‌و كافر ببنه‌وه [ حَسَدًا مِنْ عِنْدِ أَنْفُسِهِمْ ] ئه‌میش له حه‌سودی یه حه‌سودیتان پێ ئه‌به‌ن كه ئێوه موسڵمانن و شوێن ئه‌و دینه پاكه كه‌وتوون، ئه‌وان شوێنی نه‌كه‌وتوونه [ مِنْ بَعْدِ مَا تَبَيَّنَ لَهُمُ الْحَقُّ ] له دوای ئه‌وه‌ی كه حه‌قه‌كه‌یان بۆ ڕوون بوه‌وه‌و پێغه‌مبه‌ری خوایان صلی الله علیه وسلم ناسی [ فَاعْفُوا وَاصْفَحُوا حَتَّى يَأْتِيَ اللَّهُ بِأَمْرِهِ ] ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم تۆ لێیان ببووره‌و لێیان خۆشبه تا خوای گه‌وره فه‌رمانی خۆیتان بۆ دێنێ به ئه‌مر كردن به كوشتن له كاتی جه‌نگ و غه‌زاكان یاخود جزیه‌یان به‌سه‌ردا بسه‌پێنی یان ده‌ربكرێن [ إِنَّ اللَّهَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ (١٠٩) ] به دڵنیایی خوای گه‌وره توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا هه‌یه.