Al-Baqara • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَكَذَٰلِكَ جَعَلْنَٰكُمْ أُمَّةًۭ وَسَطًۭا لِّتَكُونُوا۟ شُهَدَآءَ عَلَى ٱلنَّاسِ وَيَكُونَ ٱلرَّسُولُ عَلَيْكُمْ شَهِيدًۭا ۗ وَمَا جَعَلْنَا ٱلْقِبْلَةَ ٱلَّتِى كُنتَ عَلَيْهَآ إِلَّا لِنَعْلَمَ مَن يَتَّبِعُ ٱلرَّسُولَ مِمَّن يَنقَلِبُ عَلَىٰ عَقِبَيْهِ ۚ وَإِن كَانَتْ لَكَبِيرَةً إِلَّا عَلَى ٱلَّذِينَ هَدَى ٱللَّهُ ۗ وَمَا كَانَ ٱللَّهُ لِيُضِيعَ إِيمَٰنَكُمْ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ بِٱلنَّاسِ لَرَءُوفٌۭ رَّحِيمٌۭ ﴾
“And thus have We willed you to be a community of the middle way, so that [with your lives] you might bear witness to the truth before all mankind, and that the Apostle might bear witness to it before you. And it is only to the end that We might make a clear distinction between those who follow the Apostle and those who turn about on their heels that We have appointed [for this community] the direction of prayer which thou [O Prophet] hast formerly observed: for this was indeed a hard test for all but those whom God has guided aright. But God will surely not lose sight of your faith-for, behold, God is most compassionate towards man, a dispenser of grace.”
{ئوممەتی ئیسلام باشترین ئوممەتە} [ وَكَذَلِكَ جَعَلْنَاكُمْ أُمَّةً وَسَطًا ] به‌م شێوازه ئێوه‌مان گێڕاوه به ئوممه‌تێكی مامناوه‌ند، (وَسَطًا) واته: باشترین یان دادپه‌روه‌رترین ئوممه‌تن [ لِتَكُونُوا شُهَدَاءَ عَلَى النَّاسِ ] بۆ ئه‌وه‌ی ئێوه له ڕۆژی قیامه‌تدا ببنه شایه‌ت به‌سه‌ر خه‌ڵكیه‌وه‌و شایه‌تی بۆ پێغه‌مبه‌ران ئه‌ده‌ن كه دینیان به ئوممه‌ته‌كانیان گه‌یاندووه، وه‌كو ئه‌وه‌ی كه شایه‌تی بۆ نوح پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ده‌ده‌ن كه په‌یامی خوای گه‌وره‌ی گه‌یاندووه [ وَيَكُونَ الرَّسُولُ عَلَيْكُمْ شَهِيدًا ] وه بۆ ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ری خواش صلی الله علیه وسلم شایه‌ت بێ به‌سه‌ر ئێوه‌وه كه دینه‌كه‌ی خوای گه‌وره‌ی پێگه‌یاندوون [ وَمَا جَعَلْنَا الْقِبْلَةَ الَّتِي كُنْتَ عَلَيْهَا إِلَّا لِنَعْلَمَ مَنْ يَتَّبِعُ الرَّسُولَ مِمَّنْ يَنْقَلِبُ عَلَى عَقِبَيْهِ ] وه كاتێك كه ئێمه ئه‌و قیبله‌یه‌مان گۆڕی له بیت المقدسه‌وه بۆ كه‌عبه‌ی پیرۆز ته‌نها بۆ ئه‌وه بوو بزانین كێ به‌ڕاستگۆیی شوێنی پێغه‌مبه‌ری خوا ئه‌كه‌وێ صلی الله علیه وسلم وه كێیش پاشگه‌ز ئه‌بێته‌وه‌و له دین هه‌ڵئه‌گه‌ڕێته‌وه [ وَإِنْ كَانَتْ لَكَبِيرَةً إِلَّا عَلَى الَّذِينَ هَدَى اللَّهُ ] هه‌ر چه‌نده گۆڕینی قیبله زۆر قورس بوو له‌سه‌ر خه‌ڵكی ئیلا له‌سه‌ر كه‌سانێك كه خوای گه‌وره هیدایه‌تی داون له‌سه‌ریان سووك بوو [ وَمَا كَانَ اللَّهُ لِيُضِيعَ إِيمَانَكُمْ ] كه صه‌حابه شانزه مانگ یان حه‌ڤده مانگ نوێژیان كرد ڕوویان له (بیت المقد‌س) بوو دوای ئه‌وه وتیان: ئه‌ی ئه‌و شانزه حه‌ڤده مانگه‌ی كه نوێژمان كردووه‌و ڕوومان له (بیت المقد‌س) بووه، وه هه‌ندێكمان مردوونه، خوای گه‌وره ئه‌و ئایه‌ته‌ی دابه‌زاند كه خوای گه‌وره ئیمانه‌كه‌تان نافه‌وتێنێ واته: نوێژه‌كه‌تان ئه‌و شانزه حه‌ڤده مانگه‌ی كه نوێژتان كردووه خوای گه‌وره نایفه‌وتێنێ وه هه‌مووی بۆتان نووسیوه [ إِنَّ اللَّهَ بِالنَّاسِ لَرَءُوفٌ رَحِيمٌ (١٤٣) ] به دڵنیایی خوای گه‌وره به‌رامبه‌ر به خه‌ڵكی زۆر به‌ڕه‌ئفه‌ت و ڕه‌حمه‌ته.