Al-Baqara • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَلِكُلٍّۢ وِجْهَةٌ هُوَ مُوَلِّيهَا ۖ فَٱسْتَبِقُوا۟ ٱلْخَيْرَٰتِ ۚ أَيْنَ مَا تَكُونُوا۟ يَأْتِ بِكُمُ ٱللَّهُ جَمِيعًا ۚ إِنَّ ٱللَّهَ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ قَدِيرٌۭ ﴾
“for, every community faces a direction of its own, of which He is the focal point. Vie, therefore, with one another in doing good works. Wherever you may be, God will gather you all unto Himself: for, verily, God has the power to will anything.”
[ وَلِكُلٍّ وِجْهَةٌ هُوَ مُوَلِّيهَا ] وه بۆ ئه‌هلی هه‌موو دینه‌كان ڕووگه‌و قیبله‌ی خۆیان هه‌یه كه ڕووی تێ ئه‌كه‌ن [ فَاسْتَبِقُوا الْخَيْرَاتِ ] ئێوه پێشكبڕكێ بكه‌ن بۆ هه‌موو ئیش و كارێك كه خێر بێ كه خوای گه‌وره ئه‌مرتان پێ بكات به‌تایبه‌تی له ڕووكردنه قیبله‌دا [ أَيْنَ مَا تَكُونُوا يَأْتِ بِكُمُ اللَّهُ جَمِيعًا ] ئێوه له هه‌ر شوێنێك بن خوای گه‌وره له ڕۆژی قیامه‌ت هه‌مووتان كۆ ئه‌كاته‌وه [ إِنَّ اللَّهَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ (١٤٨) ] به دڵنیایی خوای گه‌وره توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا هه‌یه.