Al-Baqara • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ شَهْرُ رَمَضَانَ ٱلَّذِىٓ أُنزِلَ فِيهِ ٱلْقُرْءَانُ هُدًۭى لِّلنَّاسِ وَبَيِّنَٰتٍۢ مِّنَ ٱلْهُدَىٰ وَٱلْفُرْقَانِ ۚ فَمَن شَهِدَ مِنكُمُ ٱلشَّهْرَ فَلْيَصُمْهُ ۖ وَمَن كَانَ مَرِيضًا أَوْ عَلَىٰ سَفَرٍۢ فَعِدَّةٌۭ مِّنْ أَيَّامٍ أُخَرَ ۗ يُرِيدُ ٱللَّهُ بِكُمُ ٱلْيُسْرَ وَلَا يُرِيدُ بِكُمُ ٱلْعُسْرَ وَلِتُكْمِلُوا۟ ٱلْعِدَّةَ وَلِتُكَبِّرُوا۟ ٱللَّهَ عَلَىٰ مَا هَدَىٰكُمْ وَلَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ ﴾
“It was the month of Ramadan in which the Qur'an was [first] bestowed from on high as a guidance unto man and a self-evident proof of that guidance, and as the standard by which to discern the true from the false. Hence, whoever of you lives to see this month shall fast throughout it; but he that is ill, or on a journey, [shall fast instead for the same] number of other days. God wills that you shall have ease, and does not will you to suffer hardship; but [He desires] that you complete the number [of days required], and that you extol God for His having guided you aright, and that you render your thanks [unto Him].”
[ شَهْرُ رَمَضَانَ الَّذِي أُنْزِلَ فِيهِ الْقُرْآنُ ] مانگی ڕه‌مه‌زان ئه‌و مانگه‌یه كه خوای گه‌وره قورئانی پیرۆزی تیادا نارده خواره‌وه هه‌ر هه‌مووی به‌یه‌كجار له (لوح المحفوظ)ه‌وه بۆ (بيت العزة) له ئاسمانی دونیا، یاخود وتراوه: یه‌كه‌م ئایه‌ت له مانگی ڕه‌مه‌زان دابه‌زیوه له شه‌وی قه‌دردا [ هُدًى لِلنَّاسِ ] ئه‌م قورئانه هیدایه‌ته بۆ هه‌موو خه‌ڵكی [ وَبَيِّنَاتٍ مِنَ الْهُدَى وَالْفُرْقَانِ ] وه ڕوونكه‌ره‌وه‌ی ئه‌و هیدایه‌ته‌یه وه فورقانیش ئه‌وه‌ی كه جیاكاری ئه‌كاته نێوان حه‌ق و باتڵ هه‌مووی روونكراوه‌ته‌وه‌و درێژ كراوه‌ته‌وه [ فَمَنْ شَهِدَ مِنْكُمُ الشَّهْرَ فَلْيَصُمْهُ ] هه‌ر كه‌سێك له‌و مانگه‌دا ئاماده‌بوو له شاری خۆی بوو موقیم بوو ئه‌وا با به‌ڕۆژوو بێت [ وَمَنْ كَانَ مَرِيضًا أَوْ عَلَى سَفَرٍ ] به‌ڵام كه‌سێك كه نه‌خۆش بوو یان له‌سه‌فه‌ردا بوو [ فَعِدَّةٌ مِنْ أَيَّامٍ أُخَرَ ] ئه‌وه ئه‌توانێ له دوای ڕه‌مه‌زان له چه‌ند ڕۆژێكدا ڕۆژووهكانی به‌قه‌زا بگێڕێته‌وه [ يُرِيدُ اللَّهُ بِكُمُ الْيُسْرَ ] خوای گه‌وره ئاسانكاری بۆ ئێوه ئه‌وێ بۆیه ڕێگای به‌نه‌خۆش و موسافیر داوه كه به‌ڕۆژوو نه‌بن [ وَلَا يُرِيدُ بِكُمُ الْعُسْرَ ] وه خوای گه‌وره نایه‌وێ شت له‌سه‌ر ئێوه قورس بكات [ وَلِتُكْمِلُوا الْعِدَّةَ ] وه بۆ ئه‌وه‌ی كه به‌قه‌زاكردنه‌وه‌ی ئه‌و ڕۆژانه ماوه‌كه‌و مانگه‌كه ته‌واو بكه‌ن [ وَلِتُكَبِّرُوا اللَّهَ عَلَى مَا هَدَاكُمْ ] وه بۆ ئه‌وه‌ی كه الله أكبر بكه‌ن و خوای گه‌وره به گه‌وره بزانن، وه كه ڕۆژوو ته‌واو ئه‌بێت و ئێوه ئه‌چن بۆ جه‌ژن الله أكبر بكه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه خوای گه‌وره هیدایه‌تی داون [ وَلَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ (١٨٥) ] وه به‌ڵكو شوكرانه‌بژێری خوای گه‌وره بكه‌ن.