Al-Baqara • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ فِى ٱلدُّنْيَا وَٱلْءَاخِرَةِ ۗ وَيَسْـَٔلُونَكَ عَنِ ٱلْيَتَٰمَىٰ ۖ قُلْ إِصْلَاحٌۭ لَّهُمْ خَيْرٌۭ ۖ وَإِن تُخَالِطُوهُمْ فَإِخْوَٰنُكُمْ ۚ وَٱللَّهُ يَعْلَمُ ٱلْمُفْسِدَ مِنَ ٱلْمُصْلِحِ ۚ وَلَوْ شَآءَ ٱللَّهُ لَأَعْنَتَكُمْ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ عَزِيزٌ حَكِيمٌۭ ﴾
“on this world and on the life to come. And they will ask thee about [how to deal with] orphans. Say: "To improve their condition is best." And if you share their life, [remember that] they are your brethren: for God distinguishes between him who spoils things and him who improves. And had God so willed, He would indeed have imposed on you hardships which you would not have been able to bear: [but,] behold, God is almighty, wise!”
[ فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ ] بۆ ئه‌وه‌ی بیر له دونیا‌و قیامه‌تی خۆتان بكه‌نه‌وه چی بۆتان باشه، یان بیر له له‌ناوچونی دونیا‌و هاتنی دوارۆژ بكه‌نه‌وه [ وَيَسْأَلُونَكَ عَنِ الْيَتَامَى ] وه پرسیارت لێ ئه‌كه‌ن ده‌رباره‌ی بێباوكان و هه‌تیوان [ قُلْ إِصْلَاحٌ لَهُمْ خَيْرٌ ] ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم پێیان بڵی ئه‌گه‌ر چاكسازی له‌واندا بكه‌ن باشتره له‌وه‌ی كه وازیان لێ بێنن [ وَإِنْ تُخَالِطُوهُمْ فَإِخْوَانُكُمْ ] وه ئه‌گه‌ر بێتوو تێكه‌ڵیشیان بن ئه‌وه برای ئێوه‌ن، واته ئه‌گه‌ر كه‌سێك نه‌یتوانی ماڵ و خواردنیان جیابكاته‌وه له‌گه‌ڵ خۆیدا بخۆن به‌چاكه ئه‌وه براتانن و دروسته [ وَاللَّهُ يَعْلَمُ الْمُفْسِدَ مِنَ الْمُصْلِحِ ] خوای گه‌وره‌ش خۆی ئه‌زانێ كه كێ له‌و تێكه‌ڵ كردنی خواردنه‌یه مه‌به‌ستی چاكسازیه‌وه‌و كێیش مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه كه ماڵی هه‌تیوان به‌ناحه‌ق بخوات و مه‌به‌ستی ئاشووب گێڕانه [ وَلَوْ شَاءَ اللَّهُ لَأَعْنَتَكُمْ ] ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره ویستی لێ بوایه ئێوه‌ی تووشی مه‌شه‌قه ئه‌كرد ئاوا بۆی ئاسان نه‌ئه‌كردن [ إِنَّ اللَّهَ عَزِيزٌ حَكِيمٌ (٢٢٠) ] به‌ڕاستی خوای گه‌وره زۆر باڵاده‌ست و به‌عیززه‌ت و كاربه‌جێیه.