Al-Baqara • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ لَّا يُؤَاخِذُكُمُ ٱللَّهُ بِٱللَّغْوِ فِىٓ أَيْمَٰنِكُمْ وَلَٰكِن يُؤَاخِذُكُم بِمَا كَسَبَتْ قُلُوبُكُمْ ۗ وَٱللَّهُ غَفُورٌ حَلِيمٌۭ ﴾
“God will not take you to task for oaths which you may have uttered without thought, but will take you to task [only] for what your hearts have conceived [in earnest]: for God is much-forgiving, forbearing.”
[ لَا يُؤَاخِذُكُمُ اللَّهُ بِاللَّغْوِ فِي أَيْمَانِكُمْ ] خوای گه‌وره لۆمه‌تان ناكات و سزاتان نادات كه سوێندێكتان خواردبێ سوێنده‌كه به‌ده‌متاندا هاتبێ له‌غو بووبێ و له دڵه‌وه دانه‌مه‌زرابێ كه‌فاره‌تی له‌سه‌ر نیه وه‌كو ئه‌وه‌ی كه‌سێك له توڕه‌بووندا سوێندی خواردبێت، یان بڵی: نا والله به‌ڵی والله، یان سوێند بخوات وا گومان به‌رێت وایه‌و وانه‌بێت [ وَلَكِنْ يُؤَاخِذُكُمْ بِمَا كَسَبَتْ قُلُوبُكُمْ ] به‌ڵام لۆمه ئه‌كرێن وه سزاتان له‌سه‌ره كه سوێندێك بخۆن له دڵتانه‌وه دامه‌زرابێ و پاشان بیشكێنن ئه‌مه كه‌فاره‌تی له‌سه‌ره [ وَاللَّهُ غَفُورٌ حَلِيمٌ (٢٢٥) ] وه خوای گه‌وره زۆر لێ خۆش‌بوو به‌حیلم و له‌سه‌رخۆیه په‌له ناكات كه سزادانی به‌نده‌كانی.