Al-Baqara • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ حَٰفِظُوا۟ عَلَى ٱلصَّلَوَٰتِ وَٱلصَّلَوٰةِ ٱلْوُسْطَىٰ وَقُومُوا۟ لِلَّهِ قَٰنِتِينَ ﴾
“BE EVER mindful of prayers, and of praying in the most excellent way; and stand before God in devout obedience.”
[ حَافِظُوا عَلَى الصَّلَوَاتِ وَالصَّلَاةِ الْوُسْطَى ] پارێزگاری له‌سه‌ر نوێژه‌كانتان بكه‌ن و به‌رده‌وام بن له‌سه‌ری به‌تایبه‌تی نوێژی ناوه‌ڕاست كه نوێژی عه‌صره [ وَقُومُوا لِلَّهِ قَانِتِينَ (٢٣٨) ] سه‌ره‌تا له‌ناو نوێژدا قسه‌یان له‌گه‌ڵ یه‌كتریدا ده‌كرد خوای گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ی دابه‌زاند ئیتر بێده‌نگ بوون، واته به‌پێوه نوێژه‌كانتان ئه‌نجام بده‌ن له نوێژی فه‌رزدا به‌ڵام سوننه‌ت مرۆڤـ ئه‌توانێ به دانیشتنیشه‌وه بیكات (قَانِتِينَ) واته: گوێڕایه‌ڵی خوای گه‌وره بكه‌ن وه خشوعتان بۆ خوای گه‌وره هه‌بێ وه بێده‌نگ بن و قسه مه‌كه‌ن له‌ناو نوێژه‌كانتاندا.