Al-Baqara • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ مَّن ذَا ٱلَّذِى يُقْرِضُ ٱللَّهَ قَرْضًا حَسَنًۭا فَيُضَٰعِفَهُۥ لَهُۥٓ أَضْعَافًۭا كَثِيرَةًۭ ۚ وَٱللَّهُ يَقْبِضُ وَيَبْصُۜطُ وَإِلَيْهِ تُرْجَعُونَ ﴾
“Who is it that will offer up unto God a goodly loan, which He will amply repay, with manifold increase? For, God takes away, and He gives abundantly; and it is unto Him that you shall be brought back.”
[ مَنْ ذَا الَّذِي يُقْرِضُ اللَّهَ قَرْضًا حَسَنًا ] كێ هه‌یه قه‌رزێكی باش به‌خوای گه‌وره‌ی ببه‌خشێ كه له دڵیه‌وه ده‌رچێ، واته: خێر‌و صه‌ده‌قه‌و چاكه بكات [ فَيُضَاعِفَهُ لَهُ أَضْعَافًا كَثِيرَةً ] ئه‌وا خوای گه‌وره له ڕۆژی قیامه‌ت یه‌ك به‌ده تا یه‌ك به تا حه‌وت سه‌د تا زیاتر پاداشتی ده‌داته‌وه [ وَاللَّهُ يَقْبِضُ وَيَبْسُطُ ] وه كه‌م كردنه‌وه‌ی ڕزق و فراوان كردنی ڕزق به‌ده‌ست خوای گه‌وره‌یه ترسی صه‌ده‌قه‌تان نه‌بێت [ وَإِلَيْهِ تُرْجَعُونَ (٢٤٥) ] وه گه‌ڕانه‌وه‌شتان هه‌ر بۆ لای خوای گه‌وره‌یه خوای گه‌وره ئه‌جرو پاداشتان ئه‌داته‌وه ئه‌گه‌ر به‌خشیبێتتان وه سزاتان ئه‌دات ئه‌گه‌ر هاتوو ڕه‌زیلیتان كردبێ، كاتێك ئه‌م ئایه‌ته دابه‌زی (ئه‌بو ده‌حداحی ئه‌نصاری) باخێكی خورمای هه‌بوو شه‌ش سه‌د دارخورمای تیا بوو هه‌مووی به‌خشی له پێناو خوای گه‌وره.