Al-Baqara • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ أَلَمْ تَرَ إِلَى ٱلَّذِى حَآجَّ إِبْرَٰهِۦمَ فِى رَبِّهِۦٓ أَنْ ءَاتَىٰهُ ٱللَّهُ ٱلْمُلْكَ إِذْ قَالَ إِبْرَٰهِۦمُ رَبِّىَ ٱلَّذِى يُحْىِۦ وَيُمِيتُ قَالَ أَنَا۠ أُحْىِۦ وَأُمِيتُ ۖ قَالَ إِبْرَٰهِۦمُ فَإِنَّ ٱللَّهَ يَأْتِى بِٱلشَّمْسِ مِنَ ٱلْمَشْرِقِ فَأْتِ بِهَا مِنَ ٱلْمَغْرِبِ فَبُهِتَ ٱلَّذِى كَفَرَ ۗ وَٱللَّهُ لَا يَهْدِى ٱلْقَوْمَ ٱلظَّٰلِمِينَ ﴾
“ART THOU NOT aware of that [king] who argued with Abraham about his Sustainer, (simply] because God had granted him kingship? Lo! Abraham said: "My Sustainer is He who grants life and deals death." [The king] replied: "I [too] grant life and deal death!" Said Abraham: "Verily, God causes the sun to rise in the east; cause it, then, to rise in the west!" Thereupon he who was bent on denying the truth remained dumbfounded: for God does not guide people who [deliberately] do wrong.”
{گفتوگۆی نێوان ئیبراهیم صلی الله علیه وسلم و نەمرودی كافر} [ أَلَمْ تَرَ إِلَى الَّذِي حَاجَّ إِبْرَاهِيمَ فِي رَبِّهِ ] ئایا نابینی ئه‌وه‌ی كه ویستی حوجه‌و به‌ڵگه بێنێته‌وه به‌سه‌ر ئیبراهیم پێغه‌مبه‌ردا صلی الله علیه وسلم سه‌باره‌ت به بوونی په‌روه‌ردگار كه (نه‌مرودی) زاڵمی پاشای عێراق بوو [ أَنْ آتَاهُ اللَّهُ الْمُلْكَ ] كاتێك كه خوای گه‌وره موڵك و ده‌سه‌ڵات و سه‌روه‌ت و سامانی پێ به‌خشی بوو ئه‌ویش له‌خۆی بایی بوو داوای به‌ڵگه‌ی له ئیبراهیم پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم كرد له‌سه‌ر بوونی خوای گه‌وره [ إِذْ قَالَ إِبْرَاهِيمُ رَبِّيَ الَّذِي يُحْيِي وَيُمِيتُ ] ئیبراهیم فه‌رمووی: په‌روه‌ردگاری من ئه‌و الله یه كه ژیان و مردنی به‌ده‌سته خه‌ڵكی ئه‌ژێنێت و خه‌ڵكی ئه‌مرێنێ [ قَالَ أَنَا أُحْيِي وَأُمِيتُ ] (نه‌مرودیش) وتی: منیش ئه‌توانم خه‌ڵك بژێنم و خه‌ڵك بمرێنم دوو كه‌سی هێنا یه‌كێكیانی كوشت و یه‌كێكیانی نه‌كوشت وتی: ئه‌وه‌م مراندو ئه‌وه‌م ژیاند [ قَالَ إِبْرَاهِيمُ فَإِنَّ اللَّهَ يَأْتِي بِالشَّمْسِ مِنَ الْمَشْرِقِ فَأْتِ بِهَا مِنَ الْمَغْرِبِ ] ئیبراهیم صلی الله علیه وسلم فه‌رمووی: په‌روه‌ردگاری من خۆر له خۆرهه‌ڵاته‌وه هه‌ڵدێنێ و له خۆرئاواوه ئاوای ئه‌كات، ئه‌گه‌ر تۆ ڕاست ئه‌كه‌یت با بۆ سبه‌ینێ خۆر له خۆرئاواوه هه‌ڵبێت [ فَبُهِتَ الَّذِي كَفَرَ ] (نه‌مرودی) كافری ده‌مكوت كرد وه هیچ به‌ڵگه‌ی پێ نه‌ما وه سه‌رسام بوو [ وَاللَّهُ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الظَّالِمِينَ (٢٥٨) ] به‌ڕاستی خوای گه‌وره هیدایه‌تی كه‌سانی زاڵم و سته‌مكار نادات، خوای گه‌وره به مێشێك سزای دا كه چووه ناو لوتیه‌وه ده‌بوایه به چه‌كوشی ئاسن له‌سه‌ری خۆی بدایا تا هێور بوایه‌ته‌وه وه هه‌ر به‌و مێشه كوشتی.