Al-Baqara • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَمَثَلُ ٱلَّذِينَ يُنفِقُونَ أَمْوَٰلَهُمُ ٱبْتِغَآءَ مَرْضَاتِ ٱللَّهِ وَتَثْبِيتًۭا مِّنْ أَنفُسِهِمْ كَمَثَلِ جَنَّةٍۭ بِرَبْوَةٍ أَصَابَهَا وَابِلٌۭ فَـَٔاتَتْ أُكُلَهَا ضِعْفَيْنِ فَإِن لَّمْ يُصِبْهَا وَابِلٌۭ فَطَلٌّۭ ۗ وَٱللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ بَصِيرٌ ﴾
“And the parable of those who spend their possessions out of a longing to please God, and out of their own inner certainty, is that of a garden on high, fertile ground: a rainstorm smites it, and thereupon it brings forth its fruit twofold; and if no rainstorm smites it, soft rain [falls upon it]. And God sees all that you do.”
[ وَمَثَلُ الَّذِينَ يُنْفِقُونَ أَمْوَالَهُمُ ابْتِغَاءَ مَرْضَاتِ اللَّهِ ] وه نموونه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ماڵی خۆیان له پێناو ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره‌دا ئه‌به‌خشن [ وَتَثْبِيتًا مِنْ أَنْفُسِهِمْ ] وه نه‌فسی خۆیان دامه‌زراو و جێگیر ئه‌كه‌ن و ڕائه‌هێنن له‌سه‌ر ئیمان و به‌خشین له پێناو خوای گه‌وره‌دا، وه چاوه‌ڕوانی پاداشتن له خوای گه‌وره [ كَمَثَلِ جَنَّةٍ بِرَبْوَةٍ ] نموونه‌ی ئه‌م كه‌سانه وه‌كو نموونه‌ی باخێك وایه كه جۆره‌ها داری تیابێ وه له شوێنێكی به‌رزدا بێ [ أَصَابَهَا وَابِلٌ ] وه بارانێكی به‌خوڕو به‌لێزمه بدات به‌سه‌ر ئه‌و باخه‌دا [ فَآتَتْ أُكُلَهَا ضِعْفَيْنِ ] كاتێك به‌رهه‌مه‌كه‌ی دێت دوو قات به‌رهه‌م دێنێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شوێنه‌كه‌ی به‌رزو باش بووه وه باران گرتۆتیهوه [ فَإِنْ لَمْ يُصِبْهَا وَابِلٌ فَطَلٌّ ] وه ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و بارانه به خوڕه به لێزمهیهش نه‌یگرێته‌وه ئه‌وه بارانێكی كه‌م و سووك و نه‌رم هه‌ر ئه‌یگرێته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شوێنه‌كه‌ی به‌رزه هه‌ر سوود ئه‌بینێ، ئه‌مه نمونه‌یه بۆ مرۆڤی باوه‌ڕداره كه له پێناو خوای گه‌وره‌دا ئه‌به‌خشێ ئاوا خوای گه‌وره ئه‌جرو پاداشتی ئه‌داته‌وه [ وَاللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ بَصِيرٌ (٢٦٥) ] وه خوای گه‌وره زۆر بینایه به هه‌موو ئه‌و كرده‌وانه‌ی كه ئێوه ئه‌یكه‌ن.