Al-Baqara • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ أَيَوَدُّ أَحَدُكُمْ أَن تَكُونَ لَهُۥ جَنَّةٌۭ مِّن نَّخِيلٍۢ وَأَعْنَابٍۢ تَجْرِى مِن تَحْتِهَا ٱلْأَنْهَٰرُ لَهُۥ فِيهَا مِن كُلِّ ٱلثَّمَرَٰتِ وَأَصَابَهُ ٱلْكِبَرُ وَلَهُۥ ذُرِّيَّةٌۭ ضُعَفَآءُ فَأَصَابَهَآ إِعْصَارٌۭ فِيهِ نَارٌۭ فَٱحْتَرَقَتْ ۗ كَذَٰلِكَ يُبَيِّنُ ٱللَّهُ لَكُمُ ٱلْءَايَٰتِ لَعَلَّكُمْ تَتَفَكَّرُونَ ﴾
“Would any of you like to have a garden of date-palms and vines, through which running waters flow, and have all manner of fruit therein - and then be overtaken by old age, with only weak children to [look after] him-and then [see] it smitten by a fiery whirlwind and utterly scorched? In this way God makes clear His messages unto you, so that you might take thought.”
[ أَيَوَدُّ أَحَدُكُمْ أَنْ تَكُونَ لَهُ جَنَّةٌ مِنْ نَخِيلٍ وَأَعْنَابٍ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ لَهُ فِيهَا مِنْ كُلِّ الثَّمَرَاتِ ] ئایا یه‌كێك له ئێوه ئاواته‌خوازه كه باخی هه‌بێ له دار خورماو له ترێ كه جۆگه‌له ئاو به ژێر ئه‌و دارانه‌دا بڕوات وه له هه‌موو به‌روبوومێكی هه‌بێ [ وَأَصَابَهُ الْكِبَرُ وَلَهُ ذُرِّيَّةٌ ضُعَفَاءُ ] وه ئه‌و كه‌سه خۆی بچێته ناو ساڵه‌وه وه منا‌ڵیشی هه‌بێ مناڵه‌كانیشی لاواز بن و نه‌توانن خزمه‌تی باخ و بێستانه‌كه‌ی بكه‌ن [ فَأَصَابَهَا إِعْصَارٌ فِيهِ نَارٌ فَاحْتَرَقَتْ ] وه تووشی بایه‌كی سه‌خت و گه‌رده‌لولێك بێت وه ئه‌و گه‌رده‌لوله ئاگریشی تیا بێ و هه‌موو باخ و داره‌كانی به‌رهه‌مه‌كه‌ی بسووتێنێ، ئه‌مه نموونه‌یه‌كه خوای گه‌وره بۆ ئه‌و كه‌سانه ئه‌یهێنێته‌وه كه ڕیابازن واته: له ڕۆژی قیامه‌تدا چه‌ندێ موحتاج و لاوازن كه‌س نیه سه‌ریان بخات و ڕزگاریان بكات به‌ڵام هیچ شتێكیان نیه هه‌مووی له دونیادا سووتا و خۆیان سووتاندیان به ڕیا، یان نمونه‌ی كه‌سێكی باشه دواتر خراپ ده‌بێت [ كَذَلِكَ يُبَيِّنُ اللَّهُ لَكُمُ الْآيَاتِ لَعَلَّكُمْ تَتَفَكَّرُونَ (٢٦٦) ] خوای گه‌وره به‌م شێوه‌یه ئایه‌ته‌كانی خۆیتان بۆ ڕوون ئه‌كاته‌وه به‌ڵكو بیر بكه‌نه‌وه.