Al-Baqara • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ ۞ وَإِن كُنتُمْ عَلَىٰ سَفَرٍۢ وَلَمْ تَجِدُوا۟ كَاتِبًۭا فَرِهَٰنٌۭ مَّقْبُوضَةٌۭ ۖ فَإِنْ أَمِنَ بَعْضُكُم بَعْضًۭا فَلْيُؤَدِّ ٱلَّذِى ٱؤْتُمِنَ أَمَٰنَتَهُۥ وَلْيَتَّقِ ٱللَّهَ رَبَّهُۥ ۗ وَلَا تَكْتُمُوا۟ ٱلشَّهَٰدَةَ ۚ وَمَن يَكْتُمْهَا فَإِنَّهُۥٓ ءَاثِمٌۭ قَلْبُهُۥ ۗ وَٱللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ عَلِيمٌۭ ﴾
“And if you are on a journey and cannot find a scribe, pledges [may be taken] in hand: but if you trust one another, then let him who is trusted fulfil his trust, and let him be conscious of God, his Sustainer. And do not conceal what you have witnessed - for, verily, he who conceals it is sinful at heart; and God has full knowledge of all that you do.”
[ وَإِنْ كُنْتُمْ عَلَى سَفَرٍ وَلَمْ تَجِدُوا كَاتِبًا فَرِهَانٌ مَقْبُوضَةٌ ] به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو له سه‌فه‌ردا بوون و شتێكتان قه‌رز كرد‌و نووسه‌رتان ده‌ست نه‌كه‌وت بۆتان بنوسێت ئه‌و كاته ئه‌توانن شتێك بكه‌ن به ڕه‌هن و وه‌ری بگرن له جیاتی قه‌رزه‌كه [ فَإِنْ أَمِنَ بَعْضُكُمْ بَعْضًا فَلْيُؤَدِّ الَّذِي اؤْتُمِنَ أَمَانَتَهُ ] وه ئه‌گه‌ر له یه‌كتریش ئه‌مین بوون ئه‌وه‌ی كه ئه‌مانه‌ت و شتێكی پێدراوه‌و قه‌رزاره با قه‌رزه‌كه له كاتی خۆی بگه‌ڕێنێته‌وه [ وَلْيَتَّقِ اللَّهَ رَبَّهُ ] با ته‌قوای خوای گه‌وره بكات [ وَلَا تَكْتُمُوا الشَّهَادَةَ ] وه شایه‌تی مه‌شارنه‌وه‌و هه‌ر كاتێك پێویست بوو بڕۆن شایه‌تی حه‌ق بده‌ن [ وَمَنْ يَكْتُمْهَا فَإِنَّهُ آثِمٌ قَلْبُهُ ] وه هه‌ر كه‌سێك شایه‌تی بشارێته‌وه ئه‌وا به‌ڕاستی دڵی ئه‌و كه‌سه تاوانباره كه‌سێكه سه‌رپێچی خوای گه‌وره‌ی كردووه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌هۆی ئه‌و شاردنه‌وه‌یه له‌وانه‌یه خاوه‌ن حه‌ق حه‌قه‌كه‌ی له‌ده‌ست بدات [ وَاللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ عَلِيمٌ (٢٨٣) ] به‌ڕاستی خوای گه‌وره زۆر زانایه به كرده‌وه‌كانی ئێوه.