Taa-Haa • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ قَالَ أَجِئْتَنَا لِتُخْرِجَنَا مِنْ أَرْضِنَا بِسِحْرِكَ يَٰمُوسَىٰ ﴾
“He said: "Hash thou come to drive us out of our land by thy sorcery, O Moses?”
{درۆ هەڵبەستن بۆ مو‌سا پێغەمبەر - صلی الله علیه وسلم -} [ قَالَ أَجِئْتَنَا لِتُخْرِجَنَا مِنْ أَرْضِنَا بِسِحْرِكَ يَا مُوسَى (٥٧) ] وتی: ئه‌ی مو‌سا - صلی الله علیه وسلم - تۆ به‌م سیحرانه‌ی كه كردت (كه گۆچانه‌كه‌ی هه‌ڵدا بوو به مارو ده‌ستی ده‌ركرد سپی بوو ده‌دره‌وشایه‌وه) ئه‌ته‌وێ ئێمه له زه‌وی خۆمان ده‌ربكه‌ی و زه‌ویه‌كه‌مان لێ داگیر بكه‌ی؟ (به درێژایی مێژوو پێغه‌مبه‌ران و شوێنكه‌وتووانیان له لایه‌ن كافران و بێباوه‌ڕانه‌وه تۆمه‌تبار كراون به جۆره‌ها تۆمه‌تى بێبنه‌ما تا خه‌ڵكیان لێ دوور بخه‌نه‌وه!).