Taa-Haa • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ فَأَخْرَجَ لَهُمْ عِجْلًۭا جَسَدًۭا لَّهُۥ خُوَارٌۭ فَقَالُوا۟ هَٰذَآ إِلَٰهُكُمْ وَإِلَٰهُ مُوسَىٰ فَنَسِىَ ﴾
“But then, [so they told Moses, the Samaritan] had produced for them [out of the molten gold] the effigy of a calf, which made a lowing sound; and thereupon they said [to one another], "This is your deity, and the deity of Moses-but he has forgotten [his past]”
{سامیری گوێلكێكیان بۆ دروست دەكات} [ فَأَخْرَجَ لَهُمْ عِجْلًا جَسَدًا لَهُ خُوَارٌ ] (سامیری) گوێلكێكی بۆ دروست كردن له‌و ئاڵتوونه كه ناوی بۆش كردبوو كه هه‌واو بایه‌كه لێی ئه‌دا ده‌نگی لێ ده‌رئه‌چوو وه‌كو ده‌نگی گوێلك چۆنه به‌و شێوازه ئه‌یبۆڕاند [ فَقَالُوا هَذَا إِلَهُكُمْ وَإِلَهُ مُوسَى فَنَسِيَ (٨٨) ] (سامیری) و ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵیدا بوون وتیان: ئه‌مه خوای ئێوه‌و خوای موسایشه به‌ڵام مو‌سا گومڕا بووه، یان نه‌یزانیوه كه ئه‌مه خوای ئێوه‌یه، یان له بیرى كرد به ئێوه بڵێت ئه‌مه خواى ئێوه‌یه، ئه‌وانیش زۆر خۆشیان ویست و ده‌ستیان كرد به‌په‌رستنى.