Taa-Haa • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ قَالَ فَٱذْهَبْ فَإِنَّ لَكَ فِى ٱلْحَيَوٰةِ أَن تَقُولَ لَا مِسَاسَ ۖ وَإِنَّ لَكَ مَوْعِدًۭا لَّن تُخْلَفَهُۥ ۖ وَٱنظُرْ إِلَىٰٓ إِلَٰهِكَ ٱلَّذِى ظَلْتَ عَلَيْهِ عَاكِفًۭا ۖ لَّنُحَرِّقَنَّهُۥ ثُمَّ لَنَنسِفَنَّهُۥ فِى ٱلْيَمِّ نَسْفًا ﴾
“Said [Moses]; "Begone, then! And, behold, it shall be thy lot to say throughout [thy] life, `Touch me not! But, verily, [in the life to come] thou shalt be faced with a destiny from which there will be no escape! And [now] look at this deity of thine to whose worship thou hast become so devoted: we shall most certainly burn it, and then scatter [whatever remains of] it far and wide over the sea!”
{مو‌سا پێغەمبەر - صلی الله علیه وسلم -گوێلكە ئاڵتونییەكە دەسوتێنێت} [ قَالَ فَاذْهَبْ ] مو‌سا - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووی: ده‌ی بڕۆ ئێره به‌جێبهێله‌و دوور بكه‌وه لێره [ فَإِنَّ لَكَ فِي الْحَيَاةِ أَنْ تَقُولَ لَا مِسَاسَ ] چونكه ده‌ستت بۆ شتێك برد كه بۆت نه‌بوو ده‌ستى بۆ به‌ریت، تا له ژیاندا بی ئه‌بێ كه‌س لێت نزیك نه‌بێته‌وه‌و تێكه‌ڵى خه‌ڵكى نه‌بیت، نه‌فی كرد‌و دووری خسته‌وه‌و فه‌رمانی كرد به به‌نی ئیسرائیل كه جارێكی تر لێی نزیك نه‌بنه‌وه‌و كه‌س قسه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌كات وه‌كو سزایه‌ك بۆی [ وَإِنَّ لَكَ مَوْعِدًا لَنْ تُخْلَفَهُ ] وه به دڵنیایى تۆ مه‌وعیدێكیشت هه‌یه كه خوای گه‌وره ئه‌و مه‌وعیده له كاتی خۆی جێبه‌جێ ئه‌كات كه ڕۆژی قیامه‌ته له‌وێ خوای گه‌وره سزات ئه‌دات [ وَانْظُرْ إِلَى إِلَهِكَ الَّذِي ظَلْتَ عَلَيْهِ عَاكِفًا ] وه سه‌یری خوایه‌كه‌ت بكه كه به‌رده‌وام مایته‌وه له‌سه‌ری و عیباده‌تیت ده‌كرد [ لَنُحَرِّقَنَّهُ ] ئه‌بێ بیسووتێنین به ئاگر [ ثُمَّ لَنَنْسِفَنَّهُ فِي الْيَمِّ نَسْفًا (٩٧) ] پاشانیش خۆڵه‌مێشه‌كه‌ی فڕێ ئه‌ده‌ینه ناو ده‌ریاوه‌و بڵاوی ئه‌كه‌ینه‌وه تا با بیبات.