https://nabtah.net/ https://devrumaroof.techarea.co.id/ https://siami.uki.ac.id/ https://www.ir-webdesign.com/ https://matedu.matabacus.ac.ug/ https://www.banglatutorials.com/products https://www.kingdom-theology.id/ https://apdesign.cz/aktuality https://www.ir-webdesign.com/kontakt
| uswah-academy
WhatsApp Book A Free Trial
القائمة

🕋 تفسير الآية 15 من سورة سُورَةُ الحَجِّ

Al-Hajj • KURD-TAFSIR-REBAR

﴿ مَن كَانَ يَظُنُّ أَن لَّن يَنصُرَهُ ٱللَّهُ فِى ٱلدُّنْيَا وَٱلْءَاخِرَةِ فَلْيَمْدُدْ بِسَبَبٍ إِلَى ٱلسَّمَآءِ ثُمَّ لْيَقْطَعْ فَلْيَنظُرْ هَلْ يُذْهِبَنَّ كَيْدُهُۥ مَا يَغِيظُ ﴾

“If anyone thinks that God will not succour him in this world and in the life to come, let him reach out unto heaven by any [other] means and [thus try to] make headway: and then let him see whether this scheme of his will indeed do away with the cause of his anguish.”

📝 التفسير:

[ مَنْ كَانَ يَظُنُّ أَنْ لَنْ يَنْصُرَهُ اللَّهُ فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ ] هه‌ر كه‌سێك گومانی وایه‌ كه‌ خوای گه‌وره‌ پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - سه‌رناخات له‌ دونیاو قیامه‌تدا [ فَلْيَمْدُدْ بِسَبَبٍ إِلَى السَّمَاءِ ثُمَّ لْيَقْطَعْ ] ئه‌وه‌ با فێڵ و نه‌خشه‌و پیلانی به‌رز بكاته‌وه‌ بۆ ئاسمان چونكه‌ سه‌ركه‌وتن له‌ ئاسمانه‌وه‌ له‌لایه‌ن خواوه‌ بۆ پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - دێت، پاشان ئه‌گه‌ر توانای هه‌یه‌ با ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ بپچڕێنێت و نه‌یه‌لێت سه‌ركه‌وتن به‌ پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - بگات و پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - سه‌رنه‌كه‌وێ [ فَلْيَنْظُرْ هَلْ يُذْهِبَنَّ كَيْدُهُ مَا يَغِيظُ (١٥) ] پاشان با ته‌ماشا بكات و بزانێت نه‌خشه‌و پیلان و فڕو فێڵی هیچ شتێكی واى ده‌ست ئه‌كه‌وێ، یاخود هه‌ركه‌سێك گومانى وایه‌ كه‌ خواى گه‌وره‌ پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - سه‌رناخات ئه‌وا با حه‌بل هه‌ڵواسێت و خۆى بكوژێت له‌ خه‌فه‌تدا چونكه‌ به‌ دڵنیایى خواى گه‌وره‌ پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - سه‌رده‌خات.