• KURD-TAFSIR-REBAR
[ لَعَلِّي أَعْمَلُ صَالِحًا فِيمَا تَرَكْتُ ] به‌ڵكو له دونیادا كرده‌وه‌ی چاك بكه‌م كه پێشتر نه‌مكردبوو (داوا ناكات بگه‌ڕێته‌وه بۆ دونیا تا رابوێرێت و تاوان بكات به‌ڵكو تا كرده‌وه‌ى چاك بكات، كه‌واته ئه‌وه‌ى له ژیاندایه با كرده‌وه‌ى چاك بكات پێش ئه‌وه‌ى بمرێت و داواى گه‌ڕانه‌وه بكات و نه‌گه‌ڕێنرێته‌وه) [ كَلَّا ] خوای گه‌وره ئه‌فه‌رمووێ: نه‌خێر گه‌ڕاندنه‌وه بۆ دونیا نیه [ إِنَّهَا كَلِمَةٌ هُوَ قَائِلُهَا ] ئه‌مه ته‌نها قسه‌یه‌كه ئه‌و ئه‌یڵێ [ وَمِنْ وَرَائِهِمْ بَرْزَخٌ إِلَى يَوْمِ يُبْعَثُونَ (١٠٠) ] وه له پێش ئه‌مانه‌وه ژیانی به‌رزه‌خ و ناو قه‌بر هه‌یه تا ڕۆژی قیامه‌ت.