Al-Muminoon • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ فَقَالَ ٱلْمَلَؤُا۟ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ مِن قَوْمِهِۦ مَا هَٰذَآ إِلَّا بَشَرٌۭ مِّثْلُكُمْ يُرِيدُ أَن يَتَفَضَّلَ عَلَيْكُمْ وَلَوْ شَآءَ ٱللَّهُ لَأَنزَلَ مَلَٰٓئِكَةًۭ مَّا سَمِعْنَا بِهَٰذَا فِىٓ ءَابَآئِنَا ٱلْأَوَّلِينَ ﴾
[ فَقَالَ الْمَلَأُ الَّذِينَ كَفَرُوا مِنْ قَوْمِهِ مَا هَذَا إِلَّا بَشَرٌ مِثْلُكُمْ ] ده‌سه‌ڵاتداره كافره‌كان له قه‌ومه‌كه‌ی وتیان: ئه‌میش هیچ نیه ته‌نها مرۆڤێكه وه‌كو ئێوه [ يُرِيدُ أَنْ يَتَفَضَّلَ عَلَيْكُمْ ] ئه‌یه‌وێ فه‌زڵی خۆی بدا به‌سه‌ر ئێوه‌داو ئێوه شوێنی بكه‌ون [ وَلَوْ شَاءَ اللَّهُ لَأَنْزَلَ مَلَائِكَةً ] ئه‌یانووت: ئه‌گه‌ر خوا ویستی لێ بوایه مه‌لائیكه‌تێكی ئه‌كرد به پێغه‌مبه‌رو ئه‌ینارد نه‌ك ئه‌م پیاوه بنێرێ [ مَا سَمِعْنَا بِهَذَا فِي آبَائِنَا الْأَوَّلِينَ (٢٤) ] له باوك و باپیرانی پێشترماندا شتی وامان نه‌بیستووه كه له‌ناو مرۆڤدا كه‌سێك بكرێ به پێغه‌مبه‌ر.