An-Noor • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ ٱلزَّانِيَةُ وَٱلزَّانِى فَٱجْلِدُوا۟ كُلَّ وَٰحِدٍۢ مِّنْهُمَا مِا۟ئَةَ جَلْدَةٍۢ ۖ وَلَا تَأْخُذْكُم بِهِمَا رَأْفَةٌۭ فِى دِينِ ٱللَّهِ إِن كُنتُمْ تُؤْمِنُونَ بِٱللَّهِ وَٱلْيَوْمِ ٱلْءَاخِرِ ۖ وَلْيَشْهَدْ عَذَابَهُمَا طَآئِفَةٌۭ مِّنَ ٱلْمُؤْمِنِينَ ﴾
“AS FOR the adulteress and the adulterer flog each of them with a hundred stripes, and let not compassion with them keep you from [carrying out] this law of God, if you [truly] believe in God and the Last Day; and let a group of the believers witness their chastisement.”
{سزای زیناكار پێش هاوسەرگیری} [ الزَّانِيَةُ وَالزَّانِي فَاجْلِدُوا كُلَّ وَاحِدٍ مِنْهُمَا مِائَةَ جَلْدَةٍ ] كچی زیناكار یان كوڕی زیناكار پێش ئه‌وه‌ی كه زه‌واجێكی شه‌رعی بكه‌ن ئه‌گه‌ر به ویستی خۆیان زینایان كرد هه‌ر یه‌كێك له‌وانه سه‌د جه‌ڵده‌و قامچیان لێ بده‌ن، وه له‌سوننه‌تیشدا هاتووه بۆ ماوه‌ى ساڵێك له‌و شوێنه دوریان بخه‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر خۆیان دانیان پێدا نا، یان چوار شایه‌ت هه‌بوو، یان كچه‌كه حه‌ملى هه‌بوو [ وَلَا تَأْخُذْكُمْ بِهِمَا رَأْفَةٌ فِي دِينِ اللَّهِ ] وه به‌زه‌یشتان پیادا نه‌یه‌ته‌وه له ئه‌نجامدان و جێبه‌جێ كردنی ئه‌م سنووره‌ی خوای گه‌وره (به‌زه‌یى وا له حاكم نه‌كات ئه‌م حوكمه‌ى خواى گه‌وره جێ به‌جێ نه‌كات) [ إِنْ كُنْتُمْ تُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ ] ئه‌گه‌ر ئێوه ئیمانتان به خوا‌و به ڕۆژی دوایی هه‌یه [ وَلْيَشْهَدْ عَذَابَهُمَا طَائِفَةٌ مِنَ الْمُؤْمِنِينَ (٢) ] وه با كۆمه‌ڵێك له باوه‌ڕدارانیش ئاماده‌ی ئه‌م سزایه ببن وه له پێش چاوی خه‌ڵكی به ئاشكرا جێبه‌جێ بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی ببێته هۆكارێك بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكى له‌و تاوانه دوور بكه‌وێته‌وه ( به یه‌ك كه‌س و سه‌روتر ده‌وترێت: طَائِفَة).