An-Noor • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَلَا يَأْتَلِ أُو۟لُوا۟ ٱلْفَضْلِ مِنكُمْ وَٱلسَّعَةِ أَن يُؤْتُوٓا۟ أُو۟لِى ٱلْقُرْبَىٰ وَٱلْمَسَٰكِينَ وَٱلْمُهَٰجِرِينَ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ ۖ وَلْيَعْفُوا۟ وَلْيَصْفَحُوٓا۟ ۗ أَلَا تُحِبُّونَ أَن يَغْفِرَ ٱللَّهُ لَكُمْ ۗ وَٱللَّهُ غَفُورٌۭ رَّحِيمٌ ﴾
“Hence, [even if they have been wronged by slander,] let not those of you who have been graced with God’s favour and ease of life ever become remiss in helping [the erring ones among] their near of kin, and the needy, and those who have forsaken the domain of evil for the sake of God, but let them pardon and forbear. [For,] do you not desire that God should forgive you your sins, seeing that God is much-forgiving, a dispenser of grace?”
{لێبووردن‌و لێخۆشبوو‌ن لە تاوانبار} [ وَلَا يَأْتَلِ أُولُو الْفَضْلِ مِنْكُمْ وَالسَّعَةِ أَنْ يُؤْتُوا أُولِي الْقُرْبَى ] (ئه‌بوبه‌كری صدیق) (خوای لێ ڕازی بێت) سوێندی خوارد كه چیتر خێر به (ميسطه¬حى كوڕی ئوثاثه) نه‌كات كه بوهتانی بۆ (عائیشه)ی كچی كرد، خوای گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى له‌سه‌رى دابه‌زاندو فه‌رمووی: با ئه‌وانه‌ی خاوه‌ن فه‌زڵ و چاكه‌ن وه ده‌وڵه‌مه‌ندن با سوێند نه‌خۆن كه خێر به فه‌قیرو هه‌ژاران و خزمی خۆیان نه‌كه‌ن و پێیان نه‌به‌خشن كه (ميسطه¬ح) پورزاى (ئه‌بوبه‌كر) بوو [ وَالْمَسَاكِينَ ] وه فه‌قیریش بوو [ وَالْمُهَاجِرِينَ فِي سَبِيلِ اللَّهِ ] وه كۆچكهریش بوو له پێناو خوای گه‌وره [ وَلْيَعْفُوا وَلْيَصْفَحُوا ] با لێبوورده‌و لێخۆش‌بوو بن له‌و شته‌ی كه ئه‌وان كردوویانه ئێوه لێیان ببورن و چاوپۆشیان لێ بكه‌ن [ أَلَا تُحِبُّونَ أَنْ يَغْفِرَ اللَّهُ لَكُمْ ] ئایا ئێوه پێتان خۆش نیه خوای گه‌وره لێتان خۆش بێت؟ واته: ئه‌گه‌ر له خه‌ڵك خۆشبی خوای گه‌وره لێت خۆش ئه‌بێ، (ئه‌بوبه‌كر) (خوای لێ ڕازی بێت) فه‌رمووی: به‌ڵێ سوێند به‌خوا پێم خۆشه خوای گه‌وره لێم خۆشبێ، ده‌ستی كرده‌وه به خێر كردن به (ميسطه¬ح) و فه‌رمووى: سوێند به خوا هه‌گیز بێبه‌شى ناكه‌م له خێر‌و به‌خشین و یارمه‌تیدان [ وَاللَّهُ غَفُورٌ رَحِيمٌ (٢٢) ] وه خوای گه‌وره زۆر لێخۆش‌بوو به به‌زه‌ییه.