An-Noor • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ ٱلْخَبِيثَٰتُ لِلْخَبِيثِينَ وَٱلْخَبِيثُونَ لِلْخَبِيثَٰتِ ۖ وَٱلطَّيِّبَٰتُ لِلطَّيِّبِينَ وَٱلطَّيِّبُونَ لِلطَّيِّبَٰتِ ۚ أُو۟لَٰٓئِكَ مُبَرَّءُونَ مِمَّا يَقُولُونَ ۖ لَهُم مَّغْفِرَةٌۭ وَرِزْقٌۭ كَرِيمٌۭ ﴾
“[In the nature of things,] corrupt women are for corrupt men, and corrupt men, for corrupt women - just as good women are for good men, and good men, for good women. [Since God is aware that] these are innocent of all that evil tongues may impute to them, forgiveness of sins shall be theirs, and a most excellent sustenance!”
[ الْخَبِيثَاتُ لِلْخَبِيثِينَ ] ئافره‌تانی داوێن پیس بۆ پیاوانی داوێن پیسن [ وَالْخَبِيثُونَ لِلْخَبِيثَاتِ ] وه پیاوانی داوێن پیس بۆ ئافره‌تانی داوێن پیسن [ وَالطَّيِّبَاتُ لِلطَّيِّبِينَ ] وه ئافره‌تانی داوێن پاك و پاك بۆ پیاوانی داوێن پاك و پاكن [ وَالطَّيِّبُونَ لِلطَّيِّبَاتِ ] وه پیاوانی پاك و داوێن پاك بۆ ئافره‌تانی پاك و داوێن پاكن كه مه‌به‌ست پێی (عائیشه)یه كه داوێن پاكه بۆ پێغه‌مبه‌ری خوایه - صلی الله علیه وسلم -، چۆن خوای گه‌وره ڕازی ئه‌بێ ئافره‌تێكی زیناكار بۆ پاكترین كه‌س بێت؟! نه‌خێر ئافره‌تی پاك بۆ پیاوی پاكه [ أُولَئِكَ مُبَرَّءُونَ مِمَّا يَقُولُونَ ] ئا ئه‌مانه‌ی كه ئێوه تۆمه‌تتان دایه پاڵیان ئه‌مانه پاكن، ئه‌مه به‌ڕائه‌ت و پاكێتى و بێتاوانی (عائیشه) بوو [ لَهُمْ مَغْفِرَةٌ وَرِزْقٌ كَرِيمٌ (٢٦) ] ئه‌مانه لێخۆشبوونی خوای گه‌وره‌یان بۆ هه‌یه، وه له به‌هه‌شتیشدا ڕزق و ڕۆزی به‌هه‌شتیان بۆ هه‌یه (ئه‌مه‌یش موژده‌دانه به عائیشه به‌به‌هه‌شت وه خێزانى پێغه‌مبه‌ری خوایه - صلی الله علیه وسلم - له به‌هه‌شتدا).