An-Noor • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَلْيَسْتَعْفِفِ ٱلَّذِينَ لَا يَجِدُونَ نِكَاحًا حَتَّىٰ يُغْنِيَهُمُ ٱللَّهُ مِن فَضْلِهِۦ ۗ وَٱلَّذِينَ يَبْتَغُونَ ٱلْكِتَٰبَ مِمَّا مَلَكَتْ أَيْمَٰنُكُمْ فَكَاتِبُوهُمْ إِنْ عَلِمْتُمْ فِيهِمْ خَيْرًۭا ۖ وَءَاتُوهُم مِّن مَّالِ ٱللَّهِ ٱلَّذِىٓ ءَاتَىٰكُمْ ۚ وَلَا تُكْرِهُوا۟ فَتَيَٰتِكُمْ عَلَى ٱلْبِغَآءِ إِنْ أَرَدْنَ تَحَصُّنًۭا لِّتَبْتَغُوا۟ عَرَضَ ٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا ۚ وَمَن يُكْرِههُّنَّ فَإِنَّ ٱللَّهَ مِنۢ بَعْدِ إِكْرَٰهِهِنَّ غَفُورٌۭ رَّحِيمٌۭ ﴾
“And as for those who are unable to marry, let them live in continence until God grants them sufficiency out of His bounty, And if any of those whom you rightfully possess desire [to obtain] a deed of freedom, write it out for them if you are aware of any good in them: and give them [their share of the wealth of God which He has given you. And do not, in order to gain some of the fleeting pleasures of this worldly life, coerce your [slave] maidens into whoredom if they happen to be desirous of marriage; and if anyone should coerce them, then, verily, after they have been compelled [to submit in their helplessness], God will be much-forgiving, a dispenser of grace!”
[ وَلْيَسْتَعْفِفِ الَّذِينَ لَا يَجِدُونَ نِكَاحًا حَتَّى يُغْنِيَهُمُ اللَّهُ مِنْ فَضْلِهِ ] وه ئه‌و كه‌سانه‌یشی كه توانای هاوسه‌رگیریان نیه با دامێنی خۆیان بپارێزن و داوێن پاك بن (به‌رۆژوو بن) تا خوای گه‌وره ڕزقیان ئه‌دات و ده‌وڵه‌مه‌ندیان ئه‌كات به فه‌زڵ و ڕه‌حمه‌تی خۆی و به‌هۆیه‌وه بتوانن هاوسه‌رگیری بكه‌ن [ وَالَّذِينَ يَبْتَغُونَ الْكِتَابَ مِمَّا مَلَكَتْ أَيْمَانُكُمْ فَكَاتِبُوهُمْ إِنْ عَلِمْتُمْ فِيهِمْ خَيْرًا ] وه ئه‌و كه‌سانه‌یشی كه كۆیله‌ن وه گه‌وره‌كانیان داوای بڕێك پاره‌یان لێ ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كه له دوای ئه‌وه ئازادیان بكه‌ن ئه‌گه‌ر خێر‌و راستگۆیی و ئه‌مانه‌ت و تواناى كاسپى و پیشه‌تان تیایاندا بینی ئه‌وه (موكاته‌به‌یان) بكه‌ن، واته: به‌ڵێننامه‌ى ئازاد كردنیان له‌گه‌ڵدا واژوو بكه‌ن و دوای ئه‌وه ئازادیان بكه‌ن [ وَآتُوهُمْ مِنْ مَالِ اللَّهِ الَّذِي آتَاكُمْ ] وه له‌و ماڵه‌ی خوای گه‌وره پێی به‌خشیوون ئێوه یارمه‌تیان بده‌ن بۆ ئازاد كردنی خۆیان و له به‌شێكى خۆش ببن، یان زه‌كاتیان پێ بده‌ن بۆ ئازاد كردنى خۆیان [ وَلَا تُكْرِهُوا فَتَيَاتِكُمْ عَلَى الْبِغَاءِ إِنْ أَرَدْنَ تَحَصُّنًا لِتَبْتَغُوا عَرَضَ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا ] وه ئه‌و كچ و كه‌نیزه‌كانه‌ی كه لاتانه زۆریان لێ مه‌كه‌ن له‌سه‌ر داوێن پیسی كاتێك كه خۆیان داوێن پاكیان ئه‌وێت و ئه‌وه‌یان هه‌ڵبژاردووه بۆ ئه‌وه‌ی به‌هۆی ئه‌و زینایه‌وه هه‌ندێك پاره‌تان ده‌ست بكه‌وێت، ئه‌م ئایه‌ته له‌سه‌ر (عبدالله¬ی كوڕی ئوبه‌ی كوڕی سه‌لول) دابه‌زى كه چه‌ند كه‌نیزه‌كێكی هه‌بوو به زۆر زینای پێ ئه‌كردن بۆ ئه‌وه‌ی كرێكه‌ی بخوات، ئه‌وانیش هاتن بۆ لاى پێغه‌مبه‌ری خوا‌و - صلی الله علیه وسلم - گله‌ییان كرد خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند [ وَمَنْ يُكْرِهْهُنَّ فَإِنَّ اللَّهَ مِنْ بَعْدِ إِكْرَاهِهِنَّ غَفُورٌ رَحِيمٌ (٣٣) ] وه هه‌ر كه‌سێكیش زۆریان لێ بكات و به زۆر زینایان پێ بكات ئه‌وه خوای گه‌وره له پاش ئه‌و زۆر لێكردنه زۆر لێخۆش‌بوو به‌به‌زه‌ییه به‌رامبه‌ر به‌و ئافره‌تانه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی توانا‌و ده‌سه‌ڵاتیان نه‌بووه.