Al-Furqaan • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَقَالُوا۟ مَالِ هَٰذَا ٱلرَّسُولِ يَأْكُلُ ٱلطَّعَامَ وَيَمْشِى فِى ٱلْأَسْوَاقِ ۙ لَوْلَآ أُنزِلَ إِلَيْهِ مَلَكٌۭ فَيَكُونَ مَعَهُۥ نَذِيرًا ﴾
“Yet they say: What sort of apostle is this [man] who eats food [like all other mortals] and goes about in the market places? Why has not an angel [visibly] been sent down unto him, to act as a warner together with him?””
{خوای گەورە بەرگری لە پێغەمبەرەكەی - صلی الله علیه وسلم – دەكات} [ وَقَالُوا مَالِ هَذَا الرَّسُولِ يَأْكُلُ الطَّعَامَ وَيَمْشِي فِي الْأَسْوَاقِ ] وه كافران گاڵته‌یان به پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ئه‌كردو ئه‌یانووت: ئه‌م پێغه‌مبه‌ره چیه وه‌كو ئێمه پێویستى به خواردن و خواردنه‌وه هه‌یه‌و له بازاڕیشدا ئه‌ڕوات و كڕین و فرۆشتن ده‌كات، پێغه‌مبه‌ر چۆن وا ده‌بێت؟! [ لَوْلَا أُنْزِلَ إِلَيْهِ مَلَكٌ فَيَكُونَ مَعَهُ نَذِيرًا (٧) ] ئه‌ی بۆ فریشته‌یه‌ك دانابه‌زێنن له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ردا - صلی الله علیه وسلم - تا ئه‌و فریشته‌یه‌ش له‌گه‌ڵیدا خه‌ڵكی ئاگادار بكاته‌وه‌و شایه‌تى بۆ بدات و بڵێ: ئه‌مه پێغه‌مبه‌ری خوایه - صلی الله علیه وسلم - (ئه‌ڵێن: چۆن ئه‌بێ پێغه‌مبه‌ر مرۆڤ بێت؟!).