Ash-Shu'araa • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَٱلَّذِى يُمِيتُنِى ثُمَّ يُحْيِينِ ﴾
“and who will cause me to die and then will bring me back to life –”
[ وَالَّذِي يُمِيتُنِي ثُمَّ يُحْيِينِ (٨١) ] وه هه‌ر ئه‌و خوایه‌یه كاتێك كه ئه‌ممرێنێ وه دواتریش زیندووم ئه‌كاته‌وه بۆ لێپرسینه‌وه [ وَالَّذِي أَطْمَعُ أَنْ يَغْفِرَ لِي خَطِيئَتِي يَوْمَ الدِّينِ (٨٢) ] وه هه‌ر ئه‌و خوایه‌یه كه ئومێدم پێیه‌تى كه له تاوانه‌كانم خۆش بێ له ڕۆژی قیامه‌تدا (كاتێك كه بته‌كانی شكاند وتی: گه‌وره‌كه‌یان شكاندوویه‌تی، وانه‌بوو خۆى شكاندیانى، وه كاتێك كه ئه‌وان چوونه ده‌ره‌وه‌ی شار وتی: من نه‌خۆشم، وه نه‌خۆش نه‌بوو، وه كاتێك كه سارای خێزانى له‌گه‌ڵدا بوو وتی: خوشكمه مه‌به‌ستى خوشكى دینى بوو بۆ ئه‌وه‌ى رزگارى بكات له ده‌ستدرێژى پاشا كافره‌كه، به ئومێدم خوای گه‌وره له‌م تاوانانه‌م خۆش بێ) [ رَبِّ هَبْ لِي حُكْمًا ] ئه‌ی په‌روه‌ردگار زانیارى و زانستێكی به‌سوود یان پێغه‌مبه‌رایه‌تیم پێ ببه‌خشه [ وَأَلْحِقْنِي بِالصَّالِحِينَ (٨٣) ] وه بمگه‌یه‌نه به پیاوچاكان له به‌هه‌شتدا.