Ash-Shu'araa • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَلَا تُخْزِنِى يَوْمَ يُبْعَثُونَ ﴾
“and do not put me to shame on the Day when all shall be raised from the dead:”
[ وَلَا تُخْزِنِي يَوْمَ يُبْعَثُونَ (٨٧) ] ئه‌ی په‌روه‌ردگار ئابڕووم مه‌به‌و سه‌رشۆڕم مه‌كه له ڕۆژی قیامه‌تدا كه خه‌ڵكی زیندوو ئه‌كه‌یته‌وه، واته: له‌پێش چاوم باوكم مه‌خه‌ره ئاگری دۆزه‌خه‌وه، پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - ده‌فه‌رمێت: (له رۆژى قیامه‌ت ئیبراهیم - صلی الله علیه وسلم - باوكى ده‌بینێت رووى ره‌ش و ته‌پوتۆزاویه‌و ده‌فه‌رمووێت: ئه‌ى باوكه نه‌مووت سه‌رپێچیم مه‌كه‌و شوێنم بكه‌وه، ئه‌ویش ده‌ڵێت: ئه‌مڕۆ سه‌رپێچیت ناكه‌م، ئیبراهیم - صلی الله علیه وسلم - ده‌فه‌رمووێت: ئه‌ى په‌روه‌ردگار تۆ به‌ڵێنت پێدام كه سه‌رشۆڕم نه‌كه‌یت له رۆژى قیامه‌ت، چ سه‌رشۆڕییه‌ك له‌مه خراپتره كه باوكم بخه‌یته ناو ئاگرى دۆزه‌خ؟ خواى گه‌وره ده‌فه‌رمێت: من به‌هه‌شتم له كافران حه‌رام كردووه، پاشان خوای گه‌وره باوكی ئه‌كاته كه‌متیارێكى نێر‌و فڕێ ئه‌درێته دۆزه‌خه‌وه)، وه‌كو له بوخاری و موسلیمدا هاتووه.