Aal-i-Imraan • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَٱعْتَصِمُوا۟ بِحَبْلِ ٱللَّهِ جَمِيعًۭا وَلَا تَفَرَّقُوا۟ ۚ وَٱذْكُرُوا۟ نِعْمَتَ ٱللَّهِ عَلَيْكُمْ إِذْ كُنتُمْ أَعْدَآءًۭ فَأَلَّفَ بَيْنَ قُلُوبِكُمْ فَأَصْبَحْتُم بِنِعْمَتِهِۦٓ إِخْوَٰنًۭا وَكُنتُمْ عَلَىٰ شَفَا حُفْرَةٍۢ مِّنَ ٱلنَّارِ فَأَنقَذَكُم مِّنْهَا ۗ كَذَٰلِكَ يُبَيِّنُ ٱللَّهُ لَكُمْ ءَايَٰتِهِۦ لَعَلَّكُمْ تَهْتَدُونَ ﴾
“And hold fast, all together, unto the bond with God, and do not draw apart from one another. And remember the blessings which God has bestowed upon you: how, when you were enemies, He brought your hearts together, so that through His blessing you became brethren; and [how, when] you were on the brink of a fiery abyss. He saved you from it. In this way God makes clear His messages unto you, so that you might find guidance,”
{فەرمانكردن بەیەكریزی‌و قەدەغە كردنی پەرتەوازەیی} [ وَاعْتَصِمُوا بِحَبْلِ اللَّهِ جَمِيعًا ] وه ئێوه هه‌ر هه‌مووتان ده‌ست بگرن به حه‌بل و په‌تی خوای گه‌وره‌وه واته: به دینی خوا‌و به ئیسلام و به قورئان [ وَلَا تَفَرَّقُوا ] وه به‌ڵام ته‌فره‌قه مه‌كه‌ن و پارچه پارچه‌و به‌ش به‌ش و په‌رته‌وازه مه‌بن [ وَاذْكُرُوا نِعْمَتَ اللَّهِ عَلَيْكُمْ إِذْ كُنْتُمْ أَعْدَاءً ] وه‌یادی ئه‌و نیعمه‌تانه‌ی خوای گه‌وره بكه‌نه‌وه به‌سه‌رتانه‌وه كاتێك كه ئێوه (ئه‌وس و خه‌زره‌ج) دوژمنی یه‌كتری بوون [ فَأَلَّفَ بَيْنَ قُلُوبِكُمْ فَأَصْبَحْتُمْ بِنِعْمَتِهِ إِخْوَانًا ] وه خوای گه‌وره دڵتانی یه‌كخست و به‌هۆی نیعمه‌ت و دینه‌كه‌ى خوای گه‌وره كردنی به برای یه‌كتری [ وَكُنْتُمْ عَلَى شَفَا حُفْرَةٍ مِنَ النَّارِ ] وه ئێوه له‌سه‌ر لێواری چاڵی ئاگری دۆزه‌خ بوون كه به‌و حاڵه بمردنایه ئه‌چوونه ئاگری دۆزه‌خ چونكه كافر بوون [ فَأَنْقَذَكُمْ مِنْهَا ] خوای گه‌وره له‌و كوفره وه له‌و ئاگری دۆزه‌خ ئێوه‌ی ڕزگار كرد به‌هۆی پێغه‌مبه‌ری خواوه - صلی الله علیه وسلم - [ كَذَلِكَ يُبَيِّنُ اللَّهُ لَكُمْ آيَاتِهِ ] به‌م شێوازه خوای گه‌وره ئایه‌ته‌كانی خۆیتان بۆ ڕوون ئه‌كاته‌وه [ لَعَلَّكُمْ تَهْتَدُونَ (١٠٣) ] به‌ڵكو خوای گه‌وره هیدایه‌تتان بدات و ڕێگای هیدایه‌ت بگرنه‌به‌ر .