Aal-i-Imraan • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ يَوْمَ تَبْيَضُّ وُجُوهٌۭ وَتَسْوَدُّ وُجُوهٌۭ ۚ فَأَمَّا ٱلَّذِينَ ٱسْوَدَّتْ وُجُوهُهُمْ أَكَفَرْتُم بَعْدَ إِيمَٰنِكُمْ فَذُوقُوا۟ ٱلْعَذَابَ بِمَا كُنتُمْ تَكْفُرُونَ ﴾
“on the Day [of Judgment] when some faces will shine [with happiness] and some faces will be dark [with grief]. And as for those with faces darkened, [they shall be told:] "Did you deny the truth after having attained to faith? Taste, then, this suffering for having denied the truth!"”
{سپی بوونی رووی ئەهلی سوننە‌و رەش بوونی رووی ئەهلی بیدعە} [ يَوْمَ تَبْيَضُّ وُجُوهٌ وَتَسْوَدُّ وُجُوهٌ ] ڕۆژی قیامه‌ت ڕۆژێكه كه هه‌ندێ له ڕووه‌كان سپی ئه‌بێ وه هه‌ندێ ڕوو ڕه‌ش ئه‌بێ [ فَأَمَّا الَّذِينَ اسْوَدَّتْ وُجُوهُهُمْ ] ئه‌وانه‌ی كه ڕوویان ڕه‌ش بووه پێیان ئه‌ووترێ: [ أَكَفَرْتُمْ بَعْدَ إِيمَانِكُمْ ] ئایا له دوای ئه‌وه‌ی كه ئیمانتان هێنا كافر بوونه‌وه‌و مورته‌د بوونه‌وه [ فَذُوقُوا الْعَذَابَ بِمَا كُنْتُمْ تَكْفُرُونَ (١٠٦) ] ده‌ی سزای خوای گه‌وره بچێژن به‌هۆی ئه‌و كوفره‌ی كه له دونیادا كردتان، وتراوه: ئه‌وانه‌ی كه ڕوویان ڕه‌ش ئه‌بێ مه‌به‌ست پێی ئه‌هلی كتابه، وه وتراوه: ئه‌وانه‌ی كه مورته‌د بوونه‌ته‌وه، وه وتراوه: ئه‌وانه‌ی كه مونافیق بوونه، وه وتراوه: ئه‌وانه‌ی كه بیدعه‌چین، وه‌كو ابن عباس ئه‌فه‌رمووێ: (تَبْيَضُّ وُجُوهُ أَهْلِ السُّنَّةِ وَالْجَمَاعَة) ڕووی ئه‌هلی سوننه‌و جه‌ماعه سپی ئه‌بێ (وَتَسْوَدُّ وُجُوهُ أَهْلِ الْبِدَعِ وَالفُرْقَة) وه ئه‌هلی بیده‌ع و گومڕایی و پارچه پارچه‌یى ڕوویان ڕه‌ش ئه‌بێ له قیامه‌تدا .