Aal-i-Imraan • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ كُنتُمْ خَيْرَ أُمَّةٍ أُخْرِجَتْ لِلنَّاسِ تَأْمُرُونَ بِٱلْمَعْرُوفِ وَتَنْهَوْنَ عَنِ ٱلْمُنكَرِ وَتُؤْمِنُونَ بِٱللَّهِ ۗ وَلَوْ ءَامَنَ أَهْلُ ٱلْكِتَٰبِ لَكَانَ خَيْرًۭا لَّهُم ۚ مِّنْهُمُ ٱلْمُؤْمِنُونَ وَأَكْثَرُهُمُ ٱلْفَٰسِقُونَ ﴾
“YOU ARE indeed the best community that has ever been brought forth for [the good of] mankind: you enjoin the doing of what is right and forbid the doing of what is wrong, and you believe in God. Now if the followers of earlier revelation had attained to [this kind of] faith, it would have been for their own good; [but only few] among them are believers, while most of them are iniquitous:”
{ ئوممەتی ئیسلام باشترین ئوممەتن} [ كُنْتُمْ خَيْرَ أُمَّةٍ أُخْرِجَتْ لِلنَّاسِ ] ئه‌ی ئوممه‌تی ئیسلام ئێوه له‌ناو حه‌فتا ئوممه‌تدا باشترین و چاكترین و به‌سودترین ئوممه‌تن كه ده‌ركه‌وتبێتن و هاتبێتن بۆ خه‌ڵكی، كه حه‌فتا هه‌زار له‌م ئوممه‌ته به‌بێ لێپرسینه‌و سزا ده‌چنه به‌هه‌شته‌وه، پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - داواى كرد خواى گه‌وره بۆى زیاد بكات خواى گه‌وره‌یش له‌گه‌ڵ هه‌ر هه‌زارێك حه‌فتا هه‌زارى تر‌ى بۆ زیاد كرد، ئه‌مه‌یش به‌هۆى گه‌وره‌یى و به‌ڕێزى پێغه‌مبه‌ری خواوه‌یه - صلی الله علیه وسلم - ، وه باشترینى ئوممه‌تى ئیسلامیش هاوه‌ڵانن چونكه گفتوگۆ كردن له‌گه‌ڵ ئه‌وانه، وه له‌قیامه‌تیش هه‌ر ئوممه‌تى ئیسلام باشترین ئوممه‌تن و یه‌كه‌م ئوممه‌تن كه ده‌چنه به‌هه‌شته‌وه‌و نیوه‌ى خه‌ڵكى به‌هه‌شت پێك ده‌هێنن [ تَأْمُرُونَ بِالْمَعْرُوفِ وَتَنْهَوْنَ عَنِ الْمُنْكَرِ وَتُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ ] چونكه فه‌رمان ئه‌كه‌ن به‌چاكه‌و ڕێگری و قه‌ده‌غه‌ی خراپه ئه‌كه‌ن، وه ئیمان به‌خوای گه‌وره ئه‌هێنن [ وَلَوْ آمَنَ أَهْلُ الْكِتَابِ لَكَانَ خَيْرًا لَهُمْ ] وه ئه‌گه‌ر ئه‌هلی كتابیش له جووله‌كه و گاور ئیمانیان بهێنایه وه‌كو ئێوه ئه‌وه بۆ خۆیان باشتر بوو به‌ڵام ئیمانیان نه‌هێنا [ مِنْهُمُ الْمُؤْمِنُونَ وَأَكْثَرُهُمُ الْفَاسِقُونَ (١١٠) ] كه‌مێكیان ئیمانیان هێنا به‌ڵام زۆربه‌ی هه‌ره زۆریان فاسق بوون و له ڕێگای حه‌ق ده‌رچوو بوون و له‌ناو كوفر‌و گومڕایی خۆیاندا مانه‌وه.