Aal-i-Imraan • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ ۞ لَيْسُوا۟ سَوَآءًۭ ۗ مِّنْ أَهْلِ ٱلْكِتَٰبِ أُمَّةٌۭ قَآئِمَةٌۭ يَتْلُونَ ءَايَٰتِ ٱللَّهِ ءَانَآءَ ٱلَّيْلِ وَهُمْ يَسْجُدُونَ ﴾
“[But] they are not all alike: among the followers of earlier revelation there are upright people, who recite God's messages throughout the night, and prostrate themselves [before Him].”
[ لَيْسُوا سَوَاءً مِنْ أَهْلِ الْكِتَابِ أُمَّةٌ قَائِمَةٌ يَتْلُونَ آيَاتِ اللَّهِ آنَاءَ اللَّيْلِ وَهُمْ يَسْجُدُونَ (١١٣) ] پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - نوێژى عیشاى دواخست پاشان هاته ناو مزگه‌وت خه‌ڵكى چاوه‌ڕوانیان ده‌كرد فه‌رمووى: شوێنكه‌وتوانى هیچ دینێك نیه زیكرى خواى گه‌وره بكه‌ن له‌م كاته‌دا جگه له ئێوه، خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند، ئه‌م ئایه‌تانه له‌سه‌ر چه‌ند زانایه‌كى جوله‌كه دابه‌زى كه موسڵمان بوون وه‌كو (عبدالله¬ى كوڕى سه‌لام و سه‌عله‌به‌ى كوڕى سه‌عیدو ئه‌سه‌دى كوڕى سه‌عید) و كه‌سانى تر كه موسڵمان بوون زانا جوله‌كه كافره‌كان وتیان ئه‌مان خراپترینمان بوون ئه‌گه‌ر باشترینمان بوونایه وازیان له دینى باوك و باپیرانیان ناهێنا، خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند، واته: ئه‌هلی كتابیش هه‌موویان یه‌كسان نین كه‌سانێكیان تیادایه كه دامه‌زراو و دادپه‌روه‌ر و گوێڕایه‌ڵ و شوێنكه‌وتوى شه‌رعن، ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره له قورئانی پیرۆز ئه‌خوێننه‌وه به به‌رده‌وامی له شه‌ونوێژدا وه سوجده بۆ خوای گه‌وره ئه‌به‌ن .