Aal-i-Imraan • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ إِذْ هَمَّت طَّآئِفَتَانِ مِنكُمْ أَن تَفْشَلَا وَٱللَّهُ وَلِيُّهُمَا ۗ وَعَلَى ٱللَّهِ فَلْيَتَوَكَّلِ ٱلْمُؤْمِنُونَ ﴾
“when two groups from among you were about to lose heart, although God was near unto them and it is in God that the believers must place their trust:”
[ إِذْ هَمَّتْ طَائِفَتَانِ مِنْكُمْ أَنْ تَفْشَلَا ] كاتێك كه دوو كۆمه‌ڵ له ئێوه كه (به‌نو سه‌له‌مه له خه‌زره‌ج و به‌نى حاريثه له ئه‌وس) بوون ئه‌مانه نزیك بوو له جه‌نگی ئوحود دا تێكبشكێن كاتێك كه سێ سه‌د كه‌س له مونافیقان به‌سه‌ركردایه‌تى (عبدالله¬ى كوڕى ئوبه‌ى كوڕى سه‌لول) گه‌ڕانه‌وه‌و گومانیان دروست كرد ئه‌مانیش نزیك بوو غه‌زاكه به‌جێ بێلن و بگه‌ڕێنه‌وه به‌ڵام [ وَاللَّهُ وَلِيُّهُمَا ] ئه‌مانه ئیماندار بوون خوای گه‌وره دۆست و پشتیوانیان بوو وه پاراستیانی له‌وه‌ی كه بگه‌ڕێنه‌وه، ئه‌م ئایه‌ته له‌سه‌ر ئه‌وان دابه‌زى [ وَعَلَى اللَّهِ فَلْيَتَوَكَّلِ الْمُؤْمِنُونَ (١٢٢) ] با باوه‌ڕداران پشت به خوای گه‌وره ببه‌ستن وه نه‌گه‌ڕێنه‌وه له ئیشی خێر.