Aal-i-Imraan • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ لَيْسَ لَكَ مِنَ ٱلْأَمْرِ شَىْءٌ أَوْ يَتُوبَ عَلَيْهِمْ أَوْ يُعَذِّبَهُمْ فَإِنَّهُمْ ظَٰلِمُونَ ﴾
“[And] it is in no wise for thee [O Prophet] to decide whether He shall accept their repentance or chastise them - for, behold, they are but wrongdoers,”
[ لَيْسَ لَكَ مِنَ الْأَمْرِ شَيْءٌ ] پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - له ركاتى دووه‌مى نوێژى به‌یانى پاش وتنى: (سمع الله لمن حمده، ربنا ولك الحمد) دوعاى له‌چه‌ند كه‌سێك كرد‌و ناوى هێنان فه‌رمووى: خوایه نه‌فره‌ت له فڵانه كه‌س و فڵانه كه‌س بكه خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند: ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - هیچ شتێك به‌ده‌ست تۆ نیه، دواتر هه‌موویان موسڵمان بوون كه (صه‌فوانى كوڕى ئومه‌یه‌و سوهه‌یلى كوڕى عه‌مرو حارسى كوڕى هیشام) بوون، وه له جه‌نگى ئوحود كه ددانى پیرۆزى پێغه‌مبه‌ری خوایان - صلی الله علیه وسلم - شكاند‌و بریندار‌و خوێناویان كرد، فه‌رمووى: چۆن قه‌ومێك رزگاریان ده‌بێت كه پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یان بریندار بكه‌ن خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند: هیچ شتێك به ده‌ستى تۆ نیه [ أَوْ يَتُوبَ عَلَيْهِمْ أَوْ يُعَذِّبَهُمْ ] ئایا كافران تێكئه‌شكێن یان ته‌وبه ئه‌كه‌ن و خوای گه‌وره ته‌وبه‌یان لێ قبووڵ ئه‌كات ئه‌میش ئاماژه‌یه به‌وه‌ی كه كافرانی قوڕه‌یش له داهاتوودا موسڵمان ئه‌بن یان سزایان ئه‌دا ئه‌گه‌ر موسڵمان نه‌بن [ فَإِنَّهُمْ ظَالِمُونَ (١٢٨) ] ئه‌وان زاڵم و سته‌مكارن زوڵمیان له خۆیان كردووه واته: ئه‌مه ئیشی تۆ نیه هیدایه‌ت به‌ده‌ست خوای گه‌وره‌یه‌و تۆڵه سه‌ندنه‌وه هه‌ر ئیشی خوای گه‌وره‌یه .