WhatsApp Book A Free Trial
https://forums.brawlminus.net/ https://zadcourses.com/blog https://export.nabtah.net/
القائمة

🕋 تفسير الآية 140 من سورة سُورَةُ آلِ عِمۡرَانَ

Aal-i-Imraan • KURD-TAFSIR-REBAR

﴿ إِن يَمْسَسْكُمْ قَرْحٌۭ فَقَدْ مَسَّ ٱلْقَوْمَ قَرْحٌۭ مِّثْلُهُۥ ۚ وَتِلْكَ ٱلْأَيَّامُ نُدَاوِلُهَا بَيْنَ ٱلنَّاسِ وَلِيَعْلَمَ ٱللَّهُ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَيَتَّخِذَ مِنكُمْ شُهَدَآءَ ۗ وَٱللَّهُ لَا يُحِبُّ ٱلظَّٰلِمِينَ ﴾

“If misfortune touches you, [know that] similar misfortune has touched [other] people as well; for it is by turns that We apportion unto men such days [of fortune and misfortune]: and [this] to the end that God might mark out those who have attained to faith, and choose from among you such as [with their lives] bear witness to the truth - since God does not love evildoers -”

📝 التفسير:

{حیكمەت لە جەنگ‌و كوشتاری كافران} [ إِنْ يَمْسَسْكُمْ قَرْحٌ فَقَدْ مَسَّ الْقَوْمَ قَرْحٌ مِثْلُهُ ] ئه‌گه‌ر ئێوه‌ له‌ جه‌نگی ئوحود دا تووشی برینداری و تێكشكان بوونه‌ ئه‌وا هه‌ر هه‌مان ئه‌م قه‌ومه‌ كافرانه‌ ئه‌وانیش تووشی برینداری و تێكشكان بوون له‌ جه‌نگی به‌دردا هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ [ وَتِلْكَ الْأَيَّامُ نُدَاوِلُهَا بَيْنَ النَّاسِ ] وه‌ ئه‌م ڕۆژگارو ڕووداوانه‌ له‌ سه‌ركه‌وتن و تێكشكاندن خوای گه‌وره‌ دابه‌شی كردووه‌ له‌ نێوان خه‌ڵكیدا [ وَلِيَعْلَمَ اللَّهُ الَّذِينَ آمَنُوا وَيَتَّخِذَ مِنْكُمْ شُهَدَاءَ ] وه‌ تا باوه‌ڕداران بۆ خوای گه‌وره‌ ده‌ركه‌وێت (هه‌رچه‌نده‌ له‌ ئه‌زه‌له‌وه‌ خواى گه‌وره‌ ده‌یزانی) وه‌ خوای گه‌وره‌ كه‌سانێكتان لێهه‌ڵبژێرێ و ده‌یكات به‌ شه‌هید له‌ پێناو خۆیدا [ وَاللَّهُ لَا يُحِبُّ الظَّالِمِينَ (١٤٠) ] وه‌ به‌ دڵنیایى خوای گه‌وره‌ كه‌سانی زاڵم و سته‌مكاری خۆش ناوێ .