Aal-i-Imraan • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَمَا مُحَمَّدٌ إِلَّا رَسُولٌۭ قَدْ خَلَتْ مِن قَبْلِهِ ٱلرُّسُلُ ۚ أَفَإِي۟ن مَّاتَ أَوْ قُتِلَ ٱنقَلَبْتُمْ عَلَىٰٓ أَعْقَٰبِكُمْ ۚ وَمَن يَنقَلِبْ عَلَىٰ عَقِبَيْهِ فَلَن يَضُرَّ ٱللَّهَ شَيْـًۭٔا ۗ وَسَيَجْزِى ٱللَّهُ ٱلشَّٰكِرِينَ ﴾
“AND MUHAMMAD is only an apostle; all the [other] apostles have passed away before him: if, then, he dies or is slain, will you turn about on your heels? But he that turns about on his heels can in no wise harm God - whereas God will requite all who are grateful [to Him].”
[ وَمَا مُحَمَّدٌ إِلَّا رَسُولٌ ] كاتێك كه له جه‌نگی ئوحود وتیان: محمد - صلی الله علیه وسلم - كوژراوه هه‌بوو له موسڵمانان نزیك بوو تووشی فه‌شه‌ل بن خوای گه‌وره فه‌رمووی: محمد - صلی الله علیه وسلم - هیچ شتێك نیه ته‌نها پێغه‌مبه‌رێك نه‌بێت له پێغه‌مبه‌رانی خوا [ قَدْ خَلَتْ مِنْ قَبْلِهِ الرُّسُلُ ] كه چه‌نده‌ها پێغه‌مبه‌رانی تر پێش محمد - صلی الله علیه وسلم - مردوونه وه كوژراون [ أَفَإِنْ مَاتَ أَوْ قُتِلَ انْقَلَبْتُمْ عَلَى أَعْقَابِكُمْ ] ئایا ئه‌گه‌ر محمد - صلی الله علیه وسلم - بمرێت یان بكوژرێت ئێوه پاشگه‌ز ئه‌بنه‌وه له دین و هه‌ڵئه‌گه‌ڕێنه‌وه‌و واز له دین دێنن، ئه‌مه پێش ئه‌وه‌ی كه ئه‌م ئایه‌ته داببه‌زێ كه خوای گه‌وره به پێغه‌مبه‌ری خوای - صلی الله علیه وسلم - ڕاگه‌یاند كه ئه‌تپارێزم و ناتوانن بتكوژن [ وَاللَّهُ يَعْصِمُكَ مِنَ النَّاسِ ] (الْمَائِدَة : ٦٧) [ وَمَنْ يَنْقَلِبْ عَلَى عَقِبَيْهِ فَلَنْ يَضُرَّ اللَّهَ شَيْئًا ] ئه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - بمرێ یان بكوژرێ هه‌ر كه‌سێك پاشگه‌ز بێته‌وه ئه‌وا هیچ زیانێك له خوای گه‌وره نادات ته‌نها زیان له خۆی ئه‌دات [ وَسَيَجْزِي اللَّهُ الشَّاكِرِينَ (١٤٤) ] وه خوای گه‌وره پاداشتی ئه‌و كه‌سانه ئه‌داته‌وه كه شوكرانه‌بژێری خوایان كردووه‌و ئارامیان گرتووه‌و كوشتاریان كردووه له پێناو خوای گه‌وره‌دا .