Aal-i-Imraan • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ ۞ قُلْ أَؤُنَبِّئُكُم بِخَيْرٍۢ مِّن ذَٰلِكُمْ ۚ لِلَّذِينَ ٱتَّقَوْا۟ عِندَ رَبِّهِمْ جَنَّٰتٌۭ تَجْرِى مِن تَحْتِهَا ٱلْأَنْهَٰرُ خَٰلِدِينَ فِيهَا وَأَزْوَٰجٌۭ مُّطَهَّرَةٌۭ وَرِضْوَٰنٌۭ مِّنَ ٱللَّهِ ۗ وَٱللَّهُ بَصِيرٌۢ بِٱلْعِبَادِ ﴾
“Say: "Shall I tell you of better things than those [earthly joys]? For the God-conscious there are, with their Sustainer, gardens through which running waters flow, therein to abide, and spouses pure, and God's goodly acceptance." And God sees all that is in [the hearts of] His servants -”
[ قُلْ أَؤُنَبِّئُكُمْ بِخَيْرٍ مِنْ ذَلِكُمْ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بفه‌رموو: ئایا هه‌واڵتان پێ بده‌م له هه‌موو له‌و شتانه باشتر چیه؟ [ لِلَّذِينَ اتَّقَوْا عِنْدَ رَبِّهِمْ ] بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ته‌قوای خوای گه‌وره‌یان كردووه له دونیادا له لایه‌نی په‌روه‌ردگاریان له ڕۆژی قیامه‌ت [ جَنَّاتٌ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا ] خوای گه‌وره كۆمه‌ڵێك باخ و باخاتیان له‌ناو به‌هه‌شتدا ئه‌داتێ كه جۆگه‌له ئاو له ژێر ئه‌و دارانه‌دا ئه‌ڕوات وه به نه‌مری و هه‌میشه‌یی تیایدا ئه‌مێننه‌وه [ وَأَزْوَاجٌ مُطَهَّرَةٌ ] وه كۆمه‌ڵێك خێزانی پاكیان ئه‌داتێ كه وه‌ك ئافره‌تانی دونیا نین كه تووشی حه‌یزو نیفاس و ئه‌و شتانه ببن [ وَرِضْوَانٌ مِنَ اللَّهِ ] وه ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره‌شیان له‌سه‌ره خوای گه‌وره لێیان ڕازی ئه‌بێ [ وَاللَّهُ بَصِيرٌ بِالْعِبَادِ (١٥) ] وه خوای گه‌وره زۆر بینه‌ره به به‌نده‌كانی خۆی كێ شایه‌نی ئه‌م پاداشتانه‌یه كه بیداته‌وه .