Aal-i-Imraan • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ فَبِمَا رَحْمَةٍۢ مِّنَ ٱللَّهِ لِنتَ لَهُمْ ۖ وَلَوْ كُنتَ فَظًّا غَلِيظَ ٱلْقَلْبِ لَٱنفَضُّوا۟ مِنْ حَوْلِكَ ۖ فَٱعْفُ عَنْهُمْ وَٱسْتَغْفِرْ لَهُمْ وَشَاوِرْهُمْ فِى ٱلْأَمْرِ ۖ فَإِذَا عَزَمْتَ فَتَوَكَّلْ عَلَى ٱللَّهِ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ يُحِبُّ ٱلْمُتَوَكِّلِينَ ﴾
“And it was by God's grace that thou [O Prophet] didst deal gently with thy followers: for if thou hadst been harsh and hard of heart, they would indeed have broken away from thee. Pardon them, then, and pray that they be forgiven. And take counsel with them in all matters of public concern; then, when thou hast decided upon a course of action, place thy trust in God: for, verily, God loves those who place their trust in Him.”
{ نەرمونیانی پێغەمبەری خوا - صلی الله علیه وسلم - } [ فَبِمَا رَحْمَةٍ مِنَ اللَّهِ لِنْتَ لَهُمْ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - به‌هۆی ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره‌وه به‌سه‌ر تۆوه تۆ ئاوا نه‌رم و نیان بووی له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی ده‌وروبه‌رت [ وَلَوْ كُنْتَ فَظًّا غَلِيظَ الْقَلْبِ ] وه ئه‌گه‌ر تۆ كه‌سێكی قسه‌خراپ و ڕه‌وشت خراپ و ڕه‌ق و ووشك و دڵڕه‌ق بوویتایه [ لَانْفَضُّوا مِنْ حَوْلِكَ ] ئه‌وا له ده‌ورت دوور ئه‌كه‌وتنه‌وه [ فَاعْفُ عَنْهُمْ ] بۆیه له مافی خۆتدا كه‌مته‌رخه‌میان كرد تۆ لێیان ببوره [ وَاسْتَغْفِرْ لَهُمْ ] وه له مافی خوای گه‌وره بوو داوای لێخۆش‌بوونیان بۆ بكه [ وَشَاوِرْهُمْ فِي الْأَمْرِ ] وه له كاروباردا ڕاوێژیان پێ بكه [ فَإِذَا عَزَمْتَ فَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّهِ ] وه ئه‌گه‌ر بۆ هه‌ر كارێكیش دوای ئه‌وه‌ی ڕاوێژت پێیان كرد ویستت بیكه‌یت و عه‌زیمه‌تت هه‌بوو ئه‌وا پشت به خوای گه‌وره ببه‌سته له ئه‌نجامدانی [ إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ الْمُتَوَكِّلِينَ (١٥٩) ] به‌دڵنیایى خوای گه‌وره ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆش ئه‌وێ كه پشت به خواى گه‌وره ده‌به‌ستن و كاره‌كانیانى پێ ده‌سپێرن .