Aal-i-Imraan • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَمَا كَانَ لِنَبِىٍّ أَن يَغُلَّ ۚ وَمَن يَغْلُلْ يَأْتِ بِمَا غَلَّ يَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ ۚ ثُمَّ تُوَفَّىٰ كُلُّ نَفْسٍۢ مَّا كَسَبَتْ وَهُمْ لَا يُظْلَمُونَ ﴾
“AND IT IS not conceivable that a prophet should deceive - since he who deceives shall be faced with his deceit on the Day of Resurrection, when every human being shall be repaid in full for whatever he has done, and none shall be wronged.”
[ وَمَا كَانَ لِنَبِيٍّ أَنْ يَغُلَّ ] بۆ هیچ پێغه‌مبه‌رێك نیه له پێغه‌مبه‌ران كه غلول بكات واته: له غه‌نیمه‌ت بدزێ (ابن عباس) ئه‌فه‌رمووێ: پارچه قوماشێك له غه‌نیمه‌كانی به‌در دیار نه‌ما یه‌كێك له دووڕووه‌كان وتوویه‌تی: له‌وانه‌یه پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - بردبێتی خوای گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ی دابه‌زاند: بۆ هیچ پێغه‌مبه‌رێك نیه كه له غه‌نیمه‌ت بدزێ ئیشی ئه‌وان نیه پێغه‌مبه‌ران له‌وه پاكترن و خیانه‌ت ناكه‌ن، وه به (يُغَلَّ) ده‌خوێنرێته‌وه، واته: نابێت دزى و ناپاكى له پێغه‌مبه‌ران بكرێت و تۆمه‌تبار بكرێن [ وَمَنْ يَغْلُلْ يَأْتِ بِمَا غَلَّ يَوْمَ الْقِيَامَةِ ] وه ئه‌گه‌ر كه‌سێكیش شتی وا بكات ئه‌وا له ڕۆژی قیامه‌تدا ئه‌وه‌ی كه دزیویه‌تی ئه‌یهێنێ واته: تاوانه و خوای گه‌وره لێی ئه‌پرسێته‌وه له‌و خیانه‌ته‌ی كردۆتی، (وه دیارى وه‌رگرتن له خه‌ڵكى له‌لایه‌ن فه‌رمانبه‌رانى ده‌وڵه‌ته‌وه جۆرێكه له دزى) [ ثُمَّ تُوَفَّى كُلُّ نَفْسٍ مَا كَسَبَتْ ] پاشان هه‌موو كه‌سێك ئه‌وه‌ی كه به‌ده‌ستی هێناوه له چاك و خراپ ئه‌جرو پاداشتی خۆی یان سزای خۆی به‌ته‌واوی وه‌رئه‌گرێ [ وَهُمْ لَا يُظْلَمُونَ (١٦١) ] وه هیچ كه‌سێ زوڵم و سته‌می لێ ناكرێ .