Aal-i-Imraan • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ أَوَلَمَّآ أَصَٰبَتْكُم مُّصِيبَةٌۭ قَدْ أَصَبْتُم مِّثْلَيْهَا قُلْتُمْ أَنَّىٰ هَٰذَا ۖ قُلْ هُوَ مِنْ عِندِ أَنفُسِكُمْ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ قَدِيرٌۭ ﴾
“AND DO YOU, now that a calamity has befallen you after you had inflicted twice as much [on your foes], ask yourselves, "How has this come about?" Say: "It has come from your own selves." Verily, God has the power to will anything:”
{چەند دیمەنێكی تر لە غەزای ئوحود} [ أَوَلَمَّا أَصَابَتْكُمْ مُصِيبَةٌ قَدْ أَصَبْتُمْ مِثْلَيْهَا ] كاتێك كه ئێوه تووشی به‌ڵاو موسیبه‌تێك بوون له جه‌نگی ئوحود دا كه حه‌فتا له موسڵمان كوژرا به‌ڵام له به‌دردا حه‌فتا له كافران كوژراو حه‌فتاشیان لێ به‌دیل گیرا دوو ئه‌وه‌نده‌تان ده‌ست كه‌وت [ قُلْتُمْ أَنَّى هَذَا ] كه له ئوحود دا تێك‌شكان وتتان: بۆچی ئێمه تووشی تێك‌شكان و كوشتن بووین له كاتێكدا له پێناو خوای گه‌وره‌دا ئه‌جه‌نگین وه پێغه‌مبه‌ری خوامان - صلی الله علیه وسلم - له‌گه‌ڵدایه [ قُلْ هُوَ مِنْ عِنْدِ أَنْفُسِكُمْ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بفه‌رمه: ئه‌م تێكشكانه به هۆى خۆتانه‌وه بوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تیر هاوێژه‌كان سه‌رپێچی فه‌رمانی پێغه‌مبه‌ری خوایان كرد - صلی الله علیه وسلم - وه جێگای خۆیان به‌جێ هێشت (ئه‌مه هاوه‌ڵان كه خۆشه‌ویستى پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - بوون یه‌ك سه‌رپێچیان كرد خواى گه‌وره سزاى دان، ئه‌ى ئێمه‌ى موسڵمان له‌م رۆژگاره‌دا هه‌زاره‌ها تاوان و سه‌رپێچى ده‌كه‌ین و چاوه‌ڕوانى سه‌ركه‌وتنین چۆن خواى گه‌وره سه‌رمان ده‌خات و سزامان نادات؟!) [ إِنَّ اللَّهَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ (١٦٥) ] به دڵنیایى خوای گه‌وره توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا هه‌یه.