Aal-i-Imraan • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَلَا تَحْسَبَنَّ ٱلَّذِينَ قُتِلُوا۟ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ أَمْوَٰتًۢا ۚ بَلْ أَحْيَآءٌ عِندَ رَبِّهِمْ يُرْزَقُونَ ﴾
“But do not think of those that have been slain in God's cause as dead. Nay, they are alive! With their Sustainer have they their sustenance,”
[ وَلَا تَحْسَبَنَّ الَّذِينَ قُتِلُوا فِي سَبِيلِ اللَّهِ أَمْوَاتًا ] جابرى كوڕى عبدالله (خوایان لێ رازى بێت) ده‌فه‌رمێت: پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - پێى فه‌رمووم ئه‌ى جابر بۆ ئه‌بینم خه‌فه‌تباری؟ وتم ئه‌ى پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - باوكم شه‌هید بووه‌و كۆمه‌ڵیك منداڵى به‌جێهێشتووه‌و قه‌رزاریشه، فه‌رمووى: ئایا هه‌واڵت پێ بده‌م كه خواى گه‌وره له‌گه‌ڵ هیچ كه‌سێكدا قسه‌ى نه‌كردووه ئیلا له پشت په‌رده‌وه نه‌بێت به‌ڵام به‌بێ په‌رده رووبه‌ڕوو قسه‌ى له‌گه‌ڵ باوكتدا كرد‌و فه‌رمووى: داوا بكه پێت ببه‌خشم وتى ئه‌ى په‌روه‌ردگار بمگه‌ڕێنه‌وه بۆ دونیا تا دووباره له پێناو تۆدا بكوژرێمه‌وه، خواى گه‌وره فه‌رمووى بڕیارم داوه كه گه‌ڕانه‌وه بۆ دونیا نیه، وتى ئه‌ى په‌روه‌ردگار تا هه‌واڵ بده‌مه ئه‌وانه‌ى دونیا، خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند، له‌سه‌ر ئه‌و حه‌فتا صه‌حابه‌یه دابه‌زى كه له (بیئر مه‌عونه) كوژران، ئه‌وانه‌ی له جه‌نگی ئوحود وه له هه‌ر شوێنێك له پێناو خوای گه‌وره‌دا ئه‌كوژرێن وانه‌زانن ئه‌وانه مردوون [ بَلْ أَحْيَاءٌ عِنْدَ رَبِّهِمْ يُرْزَقُونَ (١٦٩) ] به‌ڵكو ئه‌وانه زیندوون له حه‌یاتی به‌رزه‌خدا لای په‌روه‌ردگار ڕزق و ڕۆزیان پێ ئه‌درێ به به‌رده‌وامی.