Aal-i-Imraan • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَلَا يَحْسَبَنَّ ٱلَّذِينَ يَبْخَلُونَ بِمَآ ءَاتَىٰهُمُ ٱللَّهُ مِن فَضْلِهِۦ هُوَ خَيْرًۭا لَّهُم ۖ بَلْ هُوَ شَرٌّۭ لَّهُمْ ۖ سَيُطَوَّقُونَ مَا بَخِلُوا۟ بِهِۦ يَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ ۗ وَلِلَّهِ مِيرَٰثُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۗ وَٱللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرٌۭ ﴾
“AND THEY should not think - they who niggardly cling to all that God has granted them out of His bounty - that this is good for them: nay, it is bad for them. That to which they [so] niggardly cling will, on the Day of Resurrection, be hung about their necks: for unto God [alone] belongs the heritage of the heavens and of the earth; and God is aware of all that you do.”
[ وَلَا يَحْسَبَنَّ الَّذِينَ يَبْخَلُونَ بِمَا آتَاهُمُ اللَّهُ مِنْ فَضْلِهِ هُوَ خَيْرًا لَهُمْ ] پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ده‌فه‌رمێت: هه‌ركه‌سێك خواى گه‌وره ماڵ و پاره‌یه‌كى پێ ببه‌خشێت و زه‌كاته‌كه‌ى نه‌دات ئه‌وه له رۆژى قیامه‌ت ئه‌و ماڵ و پاره‌یه‌ى ده‌بێته مارێكى كه‌چه‌ڵله‌به‌ر زۆرى ژه‌هره‌كه‌ى، وه دوو خاڵى ره‌ش له ناوچه‌وانێتى پێوه‌ى ده‌ئاڵێ و هه‌ردوو شه‌ویلگه‌ى ده‌گرێت و پێى ده‌ڵێت من ماڵ و پاره‌كه‌تم، پاشان پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ئه‌م ئایه‌ته‌ى خوێنده‌وه: وه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ڕه‌زیلی و چروكی ئه‌كه‌ن له‌و ماڵه‌ی كه خوای گه‌وره له فه‌زڵ و چاكه‌ی خۆی پێی به‌خشیون و له پێناو خوای گه‌وره‌دا نایبه‌خشن با وا نه‌زانن كه ئه‌و ڕه‌زیلیه بۆ ئه‌وان باشتره‌و ماڵه‌كه‌یان به‌وه زیاد ئه‌كات [ بَلْ هُوَ شَرٌّ لَهُمْ ] به‌ڵكو ئه‌وه بۆیان خراپه‌و تاوانبار ئه‌بن له‌سه‌ری و تووشی سزای خوای گه‌وره ئه‌بن و ماڵه‌كه‌شیان له‌ناو ئه‌چێ [ سَيُطَوَّقُونَ مَا بَخِلُوا بِهِ يَوْمَ الْقِيَامَةِ ] ئه‌و ماڵه‌ی كه ڕه‌زیلیان لێی كردووه‌و نه‌یانبه‌خشیوه له ڕۆژی قیامه‌تدا ئه‌بێته ته‌وقێك له ئاگرو مارو ئه‌چێته گه‌رده‌نیان [ وَلِلَّهِ مِيرَاثُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ] وه هه‌رچی له ئاسمانه‌كان و زه‌وی هه‌یه هه‌مووی موڵكی خوای گه‌وره‌یه خوای گه‌وره پێتان ئه‌به‌خشێ ئیتر ئێوه بۆچی ڕه‌زیلی ئه‌كه‌ن [ وَاللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرٌ (١٨٠) ] وه خوای گه‌وره زۆر زانایه به‌و كرده‌وانه‌ی كه ئێوه ئه‌نجامی ئه‌ده‌ن.