Aal-i-Imraan • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ لَا تَحْسَبَنَّ ٱلَّذِينَ يَفْرَحُونَ بِمَآ أَتَوا۟ وَّيُحِبُّونَ أَن يُحْمَدُوا۟ بِمَا لَمْ يَفْعَلُوا۟ فَلَا تَحْسَبَنَّهُم بِمَفَازَةٍۢ مِّنَ ٱلْعَذَابِ ۖ وَلَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌۭ ﴾
“Think not that those who exult in what they have thus contrived, and who love to be praised for what they have not done - think not that they will escape suffering: for grievous suffering does await them [in the life to come].”
[ لَا تَحْسَبَنَّ الَّذِينَ يَفْرَحُونَ بِمَا أَتَوْا وَيُحِبُّونَ أَنْ يُحْمَدُوا بِمَا لَمْ يَفْعَلُوا فَلَا تَحْسَبَنَّهُمْ بِمَفَازَةٍ مِنَ الْعَذَابِ وَلَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ (١٨٨) ] وا حیساب مه‌كه‌ن ئه‌و كه‌سانه ڕزگاریان ئه‌بێ له سزای خوای گه‌وره كه دڵخۆشن به‌وه‌ی كه خوای گه‌وره پێیانی به‌خشیوه، یان دڵخۆشن به‌و خراپه‌و تاوانانه‌ى كه ئه‌نجامى ده‌ده‌ن وه پێیان خۆشه كه خه‌ڵك حه‌مدو سوپاسیان بكات به شتێك و به كارێك كه نه‌یان كردووه، كه له‌سه‌ر جووله‌كه دابه‌زى كه پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - بانگى كردن و پرسیارى شتێكى لێ كردن و ئه‌وانیش شاردیانه‌وه‌و شتێكى تریان وت و پێیان خۆش بوو سوپاس بكرێن به شتێك كه نه‌یانكردبوو، وه له‌سه‌ر مونافیقه‌كانیش دابه‌زى كه پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - بچوایه بۆ غه‌زا ئه‌مان ناچوون و دواتر عوزری درۆینه‌یان ده‌هێنایه‌وه‌و سوێندیان ده‌خواردو پێیان خۆش بوو كه خه‌ڵكى سوپاسیان بكات له‌سه‌ر شتێك كه نه‌یانكردبوو، ئه‌وانه وانه‌زانی رزگاریان ده‌بێت له سزاى خواى گه‌وره، به‌ڵكو سزایه‌كی زۆر به‌ئێش و ئازار ئه‌درێن .