Aal-i-Imraan • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ إِنَّ ٱلدِّينَ عِندَ ٱللَّهِ ٱلْإِسْلَٰمُ ۗ وَمَا ٱخْتَلَفَ ٱلَّذِينَ أُوتُوا۟ ٱلْكِتَٰبَ إِلَّا مِنۢ بَعْدِ مَا جَآءَهُمُ ٱلْعِلْمُ بَغْيًۢا بَيْنَهُمْ ۗ وَمَن يَكْفُرْ بِـَٔايَٰتِ ٱللَّهِ فَإِنَّ ٱللَّهَ سَرِيعُ ٱلْحِسَابِ ﴾
“Behold, the only [true] religion in the sight of God is [man's] self-surrender unto Him; and those who were vouchsafed revelation aforetime took, out of mutual jealousy, to divergent views [on this point] only after knowledge [thereof] had come unto them. But as for him who denies the truth of God's messages - behold, God is swift in reckoning!”
{ تەنها دینی راست لای خوای گەورە ئیسلامە} [ إِنَّ الدِّينَ عِنْدَ اللَّهِ الْإِسْلَامُ ] به دڵنیایى ته‌نها دینێك كه خوای گه‌وره پێی ڕازی بێ و قبووڵی بكات ئیسلامه [ وَمَا اخْتَلَفَ الَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ إِلَّا مِنْ بَعْدِ مَا جَاءَهُمُ الْعِلْمُ ] وه ئه‌وانه‌ی كه ئه‌هلی كتاب بوون و كتابی ئاسمانیان بۆ هاتبوو له جووله‌كه‌و گاوره‌كان ئیختیلاف و جیاوازی نه‌كه‌وته نێوانیان ئیلا له پاش ئه‌وه نه‌بێ كه عیلم و زانیاریان بۆ هات له كتێبه ئاسمانیه‌كانی خۆیاندا [ بَغْيًا بَيْنَهُمْ ] كاتێكیش كه ئیمانیان به پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - نه‌هێنا هه‌ر له حه‌سوودیدا بوو، یاخود له‌نێوان یه‌كتریدا حه‌سودیان به‌یه‌كتر برد [ وَمَنْ يَكْفُرْ بِآيَاتِ اللَّهِ فَإِنَّ اللَّهَ سَرِيعُ الْحِسَابِ (١٩) ] وه هه‌ر كه‌سێكیش كوفر بكات به ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره و ئیمانی پێ نه‌هێنێ ئه‌وا به راستى حیساب و لێپرسینه‌وه‌ی خوای گه‌وره زۆر خێرایه.