Aal-i-Imraan • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ رَّبَّنَآ إِنَّنَا سَمِعْنَا مُنَادِيًۭا يُنَادِى لِلْإِيمَٰنِ أَنْ ءَامِنُوا۟ بِرَبِّكُمْ فَـَٔامَنَّا ۚ رَبَّنَا فَٱغْفِرْ لَنَا ذُنُوبَنَا وَكَفِّرْ عَنَّا سَيِّـَٔاتِنَا وَتَوَفَّنَا مَعَ ٱلْأَبْرَارِ ﴾
“"O our Sustainer! Behold, we heard a voice call [us] unto faith, `Believe in your Sustainer!' - and so we came to believe. O our Sustainer! Forgive us, then, our sins, and efface our bad deeds; and let us die the death of the truly virtuous!”
[ رَبَّنَا إِنَّنَا سَمِعْنَا مُنَادِيًا يُنَادِي لِلْإِيمَانِ ] ئه‌ی په‌روه‌ردگار ئێمه گوێمان له بانگخوازێك بوو كه بانگی ئه‌كرد بۆ ئیمان هێنان كه پێغه‌مبه‌ری خوایه - صلی الله علیه وسلم - [ أَنْ آمِنُوا بِرَبِّكُمْ ] ئه‌یفه‌رموو ئیمان بێنن به په‌روه‌ردگارتان [ فَآمَنَّا ] ئێمه‌ش وه‌ڵاممان دایه‌وه وه ئیمانمان به‌تۆ هێنا [ رَبَّنَا فَاغْفِرْ لَنَا ذُنُوبَنَا ] ده‌ی په‌روه‌ردگار بۆ خاتری ئه‌و ئیمان هێنانه‌ی كه ئیمانمان به‌تۆ هێناو شوێن پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ت - صلی الله علیه وسلم - كه‌وتین له تاوانه‌كانمان خۆشبه‌و بۆمانى داپۆشه [ وَكَفِّرْ عَنَّا سَيِّئَاتِنَا ] وه خراپه‌كانمان بسڕه‌وه [ وَتَوَفَّنَا مَعَ الْأَبْرَارِ (١٩٣) ] وه له‌گه‌ڵ چاكه‌كاراندا بمانمرێنه‌و بمانگه‌یه‌نه به پیاوچاكان ( ئه‌مه ته‌وه‌سول كردنه به‌كرده‌وه‌ى چاكى خۆت كه شه‌رعییه‌و دروسته) .