Aal-i-Imraan • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ رَبَّنَا وَءَاتِنَا مَا وَعَدتَّنَا عَلَىٰ رُسُلِكَ وَلَا تُخْزِنَا يَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ ۗ إِنَّكَ لَا تُخْلِفُ ٱلْمِيعَادَ ﴾
“"And, O our Sustainer, grant us that which Thou hast promised us through Thy apostles, and disgrace us not on Resurrection Day! Verily, Thou never failest to fulfil Thy promise!"”
[ رَبَّنَا وَآتِنَا مَا وَعَدْتَنَا عَلَى رُسُلِكَ وَلَا تُخْزِنَا يَوْمَ الْقِيَامَةِ ] وه ئه‌ی په‌روه‌ردگار ئه‌و شته‌ی كه له‌سه‌ر زمانی پێغه‌مبه‌رانه‌وه به‌ڵێنت به ئێمه دابوو له پاداشت و به‌هه‌شت پێمان ببه‌خشه وه له ڕۆژی قیامه‌تدا ئابڕوومان مه‌به‌و سه‌رشۆڕمان مه‌كه له پێش چاوى خه‌ڵكى [ إِنَّكَ لَا تُخْلِفُ الْمِيعَادَ (١٩٤) ] به دڵنیایى ئه‌ی په‌روه‌ردگار تۆ هه‌ر به‌ڵێنێك بده‌ی جێ به‌جێی ئه‌كه‌یت و توانات به‌سه‌ریدا هه‌یه .