Aal-i-Imraan • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَإِنَّ مِنْ أَهْلِ ٱلْكِتَٰبِ لَمَن يُؤْمِنُ بِٱللَّهِ وَمَآ أُنزِلَ إِلَيْكُمْ وَمَآ أُنزِلَ إِلَيْهِمْ خَٰشِعِينَ لِلَّهِ لَا يَشْتَرُونَ بِـَٔايَٰتِ ٱللَّهِ ثَمَنًۭا قَلِيلًا ۗ أُو۟لَٰٓئِكَ لَهُمْ أَجْرُهُمْ عِندَ رَبِّهِمْ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ سَرِيعُ ٱلْحِسَابِ ﴾
“And, behold, among the followers of earlier revelation there are indeed such as [truly] believe in God, and in that which has been bestowed from on high upon you as well as in that which has been bestowed upon them. Standing in awe of God, they do not barter away God's messages for a trifling gain. They shall have their reward with their Sustainer - for, behold, God is swift in reckoning!”
[ وَإِنَّ مِنْ أَهْلِ الْكِتَابِ لَمَنْ يُؤْمِنُ بِاللَّهِ ] پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - كاتێك هه‌واڵى مردنى (نه‌جاشى) پاشاى حه‌به‌شه‌ى بیست نوێژى جه‌نازه‌ى غائیبى له‌سه‌ر كرد، وترا ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - نوێژ له‌سه‌ر به‌نده‌یه‌كى حه‌به‌شى ده‌كه‌یت؟ خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند، وه ئه‌هلی كتاب له جووله‌كه‌و له گاوره‌كان هه‌موویان وه‌كو یه‌ك نین هه‌یانه ئیمان به‌خوای گه‌وره‌و به پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - دێنێ [ وَمَا أُنْزِلَ إِلَيْكُمْ وَمَا أُنْزِلَ إِلَيْهِمْ ] وه ئیمان به‌و كتابه دێنێ كه بۆ ئێوه دابه‌زیوه كه قورئانی پیرۆزه وه به‌وه‌ی كه بۆ خۆیان دابه‌زیوه [ خَاشِعِينَ لِلَّهِ ] وه ملكه‌چن بۆ خوای گه‌وره [ لَا يَشْتَرُونَ بِآيَاتِ اللَّهِ ثَمَنًا قَلِيلًا ] وه ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره ناگۆڕنه‌وه به دونیایه‌كی كه‌م یان واز ناهێنن له شوێنكه‌وتنی پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - له‌به‌ر ده‌سه‌ڵات و پله‌و پایه، یان سیفه‌تى پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - ناشارنه‌وه كه له كتابه‌كانیاندا باسكراوه [ أُولَئِكَ لَهُمْ أَجْرُهُمْ عِنْدَ رَبِّهِمْ ] ئه‌مانه ئه‌جرو پاداشتی خۆیان بۆ هه‌یه لای په‌روه‌ردگار به‌ڵكو دوو ئه‌جریان هه‌یه ئه‌جرێكیان كه ئیمانیان به پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی خۆیان هێناوه ئه‌جرێكیش كه ئیمانیان به پێغه‌مبه‌ری خوا هێناوه - صلی الله علیه وسلم - [ إِنَّ اللَّهَ سَرِيعُ الْحِسَابِ (١٩٩) ] به دڵنیایى حیساب و لێپرسینه‌وه‌ی خوای گه‌وره زۆر خێرایه .