Aal-i-Imraan • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ فَإِنْ حَآجُّوكَ فَقُلْ أَسْلَمْتُ وَجْهِىَ لِلَّهِ وَمَنِ ٱتَّبَعَنِ ۗ وَقُل لِّلَّذِينَ أُوتُوا۟ ٱلْكِتَٰبَ وَٱلْأُمِّيِّۦنَ ءَأَسْلَمْتُمْ ۚ فَإِنْ أَسْلَمُوا۟ فَقَدِ ٱهْتَدَوا۟ ۖ وَّإِن تَوَلَّوْا۟ فَإِنَّمَا عَلَيْكَ ٱلْبَلَٰغُ ۗ وَٱللَّهُ بَصِيرٌۢ بِٱلْعِبَادِ ﴾
“Thus, [O Prophet,] if they argue with thee, say, "I have surrendered my whole being unto God, and [so have] all who follow me!" - and ask those who have been vouchsafed revelation aforetime, as well as all unlettered people, "Have you [too] surrendered yourselves unto Him?" And if they surrender themselves unto Him, they are on the right path; but if they turn away - behold, thy duty is no more than to deliver the message: for God sees all that is in [the hearts of] His creatures.”
[ فَإِنْ حَاجُّوكَ فَقُلْ أَسْلَمْتُ وَجْهِيَ لِلَّهِ وَمَنِ اتَّبَعَنِ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - ئه‌گه‌ر هاتوو به قسه‌ی پووچه‌ڵ گفتوگۆ‌و ده‌مه‌قاڵێیان له‌گه‌ڵ كردى له‌سه‌ر یه‌كخواپه‌رستى خواى گه‌وره ئه‌وه پێیان بڵێ من ڕووی خۆم ته‌سلیمی خوای گه‌وره كردووه به ئیخلاصه‌وه عیباده‌ت بۆ خوای گه‌وره ئه‌كه‌م به تاك و ته‌نها من و ئه‌و موسڵمانانه‌ى كه شوێن من ئه‌كه‌ون [ وَقُلْ لِلَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ وَالْأُمِّيِّينَ أَأَسْلَمْتُمْ ] وه به‌و كه‌سانه بڵێ: كه ئه‌هلی كتابن له جووله‌كه‌و گاور، وه نه‌خوێنده‌واره‌كان كه موشریكانی عه‌ره‌بن: ئایا ئێوه‌ش موسڵمان ئه‌بن [ فَإِنْ أَسْلَمُوا فَقَدِ اهْتَدَوْا ] ئه‌گه‌ر موسڵمان بوون ئه‌وه به دڵنیایی هیدایه‌تیان وه‌رگرتووه‌و هاتوونه‌ته سه‌ر ڕێگای هیدایه‌ت [ وَإِنْ تَوَلَّوْا فَإِنَّمَا عَلَيْكَ الْبَلَاغُ ] وه ئه‌گه‌ر پشتیان هه‌ڵكرد وه حه‌قیان وه‌رنه‌گرت ئه‌وه ته‌نها تۆ ئه‌وه‌نده‌ت له‌سه‌ره كه دینه‌كه‌ی خوای گه‌وره‌یان پێ بگه‌یه‌نی، وه گه‌ڕانه‌وه‌و لێپرسینه‌وه‌یان بۆ لاى خواى گه‌وره‌یه [ وَاللَّهُ بَصِيرٌ بِالْعِبَادِ (٢٠) ] وه خوای گه‌وره زۆر بینه‌ره به به‌نده‌كانی خۆی و ئاگای لێیانه.