Aal-i-Imraan • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمْ قَالُوا۟ لَن تَمَسَّنَا ٱلنَّارُ إِلَّآ أَيَّامًۭا مَّعْدُودَٰتٍۢ ۖ وَغَرَّهُمْ فِى دِينِهِم مَّا كَانُوا۟ يَفْتَرُونَ ﴾
“simply because they claim, "The fire will most certainly not touch us for more than a limited number of days": and thus the false beliefs which they invented have [in time] caused them to betray their faith.”
[ ذَلِكَ بِأَنَّهُمْ قَالُوا لَنْ تَمَسَّنَا النَّارُ إِلَّا أَيَّامًا مَعْدُودَاتٍ ] ئه‌وه‌ی كه له خشته‌ی بردبوون و له‌خۆبایی كردبوون ئه‌وه‌بوو كه به گومانی خۆیان ئه‌یانووت ئاگری دۆزه‌خ ئێمه ناگرێته‌وه ته‌نها چه‌ند ڕۆژێكی كه‌م نه‌بێ چل رۆژه، یان حه‌وت ڕۆژه، ئه‌یانووت: ژیانى دونیا حه‌وت هه‌زار ساڵه له برى هه‌ر هه‌زار ساڵ یه‌ك رۆژ ئێمه ده‌خرێینه ناو ئاگرى دۆزه‌خ پاشان ده‌رده‌كرێین و موسڵمانان شوێنمان ده‌گرنه‌وه له‌ناو ئاگردا [ وَغَرَّهُمْ فِي دِينِهِمْ مَا كَانُوا يَفْتَرُونَ (٢٤) ] وه ئه‌وه‌ی له دینه‌كه‌یاندا له خشته‌ی بردبوون و له‌خۆبایی كردبوون ئه‌و درۆیانه بوو كه هه‌ڵیانبه‌ستبوو كه ئه‌یانووت: ئێمه نه‌وه‌و خۆشه‌ویستی خوای گه‌وره‌ین، ئێمه ناچینه ناو ئاگری دۆزه‌خ .