Aal-i-Imraan • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ تُولِجُ ٱلَّيْلَ فِى ٱلنَّهَارِ وَتُولِجُ ٱلنَّهَارَ فِى ٱلَّيْلِ ۖ وَتُخْرِجُ ٱلْحَىَّ مِنَ ٱلْمَيِّتِ وَتُخْرِجُ ٱلْمَيِّتَ مِنَ ٱلْحَىِّ ۖ وَتَرْزُقُ مَن تَشَآءُ بِغَيْرِ حِسَابٍۢ ﴾
“"Thou makest the night grow longer by shortening the day, and Thou makest the day grow longer by shortening the night. And Thou bringest forth the living out of that which is dead, and Thou bringest forth the dead out of that which is alive. And Thou grantest sustenance unto whom `Thou willest, beyond all reckoning."”
[ تُولِجُ اللَّيْلَ فِي النَّهَارِ وَتُولِجُ النَّهَارَ فِي اللَّيْلِ ] شه‌و ئه‌خه‌یته ناو ڕۆژه‌وه، وه ڕۆژ ئه‌خه‌یته ناو شه‌وه‌وه‌و تێكه‌ڵیان ئه‌كه‌ی [ وَتُخْرِجُ الْحَيَّ مِنَ الْمَيِّتِ وَتُخْرِجُ الْمَيِّتَ مِنَ الْحَيِّ ] وه له مردوو زیندوو ده‌رئه‌كه‌ی وه له زیندووش مردوو ده‌رئه‌كه‌یت وه‌ك ئه‌وه‌ی كه له دڵۆپه ئاوێك كه مردووه مرۆڤێكی زیندوو ده‌رئه‌كه‌یت وه به پێچه‌وانه‌یشه‌وه، وه له هێلكه مریشك ده‌رئه‌كه‌ی وه به پێچه‌وانه‌وه، وه له تۆوێك جۆره‌ها به‌روبووم ده‌رئه‌كه‌ی وه به پێچه‌وانه‌وه، یاخود مرۆڤی موسڵمان له كافر ده‌رئه‌كه‌ی وه به پێچه‌وانه‌وه [ وَتَرْزُقُ مَنْ تَشَاءُ بِغَيْرِ حِسَابٍ (٢٧) ] وه ڕزقی هه‌ر كه‌سێك ئه‌ده‌ی كه خۆت ویستت لێ بێت به‌بێ حیساب و به‌بێ ژماره.