Aal-i-Imraan • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ قُلْ إِن كُنتُمْ تُحِبُّونَ ٱللَّهَ فَٱتَّبِعُونِى يُحْبِبْكُمُ ٱللَّهُ وَيَغْفِرْ لَكُمْ ذُنُوبَكُمْ ۗ وَٱللَّهُ غَفُورٌۭ رَّحِيمٌۭ ﴾
“Say [O Prophet]: "If you love God, follow me, [and] God will love you and forgive you your sins; for God is much-forgiving, a dispenser of grace."”
{شوێنكەوتنی پێغەمبەری خوا - صلی الله علیه وسلم - نیشانەی خۆشویستنی خوایە} [ قُلْ إِنْ كُنْتُمْ تُحِبُّونَ اللَّهَ فَاتَّبِعُونِي يُحْبِبْكُمُ اللَّهُ وَيَغْفِرْ لَكُمْ ذُنُوبَكُمْ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بفه‌رمه: ئه‌گه‌ر ئێوه ڕاست ئه‌كه‌ن خوای گه‌وره‌تان خۆش ئه‌وێ ئه‌وه شوێن من بكه‌ون ئه‌وه ئه‌و كاته‌ش خوای گه‌وره ئێوه‌ی خۆش ئه‌وێ وه له تاوانه‌كانتان خۆش ئه‌بێ، كه‌سانێك بانگه‌شه‌ى خۆشه‌ویستى خوایان كرد خواى گه‌وره به‌م ئایه‌ته تاقیكردنه‌وه، كه‌واته هه‌ركه‌سێك شوێن پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - نه‌كه‌وێت و بیدعه بكات ئه‌وه راستگۆ نیه له خۆشه‌ویستى بۆ خواى گه‌وره، وه شوێنكه‌وتنى پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر خۆشه‌ویستى خواى گه‌وره‌و هۆكاره بۆ ده‌ستخستنى خۆشه‌ویستى خواى گه‌وره‌و لێخۆشبوونى تاوانه‌كان [ وَاللَّهُ غَفُورٌ رَحِيمٌ (٣١) ] وه خوای گه‌وره زۆر لێخۆش‌بوو و به‌ڕه‌حم و به‌زه‌ییه .